پرسەی خوالێخۆشبوو نەژادی مەلا ڕەزا لە ئەمستردام

مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو نەژادی مەلا ڕەزا 

رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی  28 - 04 - 2019   کاتژمێر  13:00  تا  16:00

لە شاری ئەمستردام بەڕێوە دەچێت






بەناوی ڕێکخراوە کوردیەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (نەژادی مەلا ڕەزا) دەکەین، برای بەڕێزان کاک خەسرەوی مەلا رەزا لە شاری ئەمستردام و حاجی فەتاحی مەلا ڕەزا و یاسین مەلا ڕەزا و باوکی (سیامەند و سورێن و ئازاد) لە ئەڵمانیا هاوسەری خاتوو (مینا مەحمەد فەتاح).  خوالێخۆش بوو لە دایک بووی شاری سلێمانی 1-7-1954  بەداخەوە ڕۆژی 13-4-2019  بۆ دواجار ماڵ ئاوایی لە کەسوکار و هاوڕێیانی کرد لە شاری بۆن لەئەڵمانیا، داواکارین لە یەزدانی مەزن، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادەو کەسوکاری بگەڕێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە خانەوادەکەی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  28 - 04 -2019 کاتژمێر  13:00  تا  16:00  لە شاری ئەمستردام، لەم ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆ دادەنێن .

Balistraat 48 a

1094 JN Amsterdam

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن، بە ژمارە تەلەفۆنەوە:

0 640911033

کاک خەسرەوی مەلا ڕەزا

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 

به‌روار:  24/04/2019
701   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   492
کۆی سه‌ردان:   29233576