جەژنی دووی ڕێبەندان لە مالمۆ
کۆمەڵەی مالمۆکورد، ئێوارەی شەممە ٢ی فێبرواری لە لۆکاڵی کۆمەڵە ڕێووڕەسمێک بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە #مهاباد بەڕێوەدەبات.

ڕێووڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند وتار و پەیام تایبەت بەو یادە پێشکەش دەکرێ و بە موزیکی زیندوو و سروودی شۆڕشگێڕی تا درەنگانی شەو درێژە پەیدادەکات.

– کۆمەڵەی مالمۆکورد فیکا بۆ میوانان دابین دەکات
– بەشداری لەو جەژنەدا بێ بەرانبەرە
- کات: شەممە ٠٢-٠٢-٢٠١٩ کاتژمێر ١٨:٠٠ تا ٢٢:٣٠
شــــوێن: Ystadvägen 44, 214 45

به‌روار:  24/01/2019
978   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   441
کۆی سه‌ردان:   29233242