کۆڕی چلەی ماتەمینی مامە قالە شۆڕش لە شاری مالمۆ
ئەندامان و دۆستانی هێژا
کوردانی دانیشتووی مالمۆ و باشووری سوید
#کۆمەڵە٠مالمۆکورد، ڕۆژی شەممە ١٣ی ئۆکتۆبر، بە بەشداری ئەندامانی بنەماڵە، دۆستان و چالاکانی کورد، ڕێووڕەسمێک بە بۆنەی چلەی کۆچی دوایی مامە قالە شۆڕش، یادگاری کۆماری کوردستان لە هۆڵی گشتیی کتێبخانەی گاڕاژێت لە شاری مالمۆ بەڕێوەدەبات.
لەو ڕێووڕەسمەدا، بەڵگەفیلمێک سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی مامە قالە، تێکۆشەری دێرین شۆڕشگێڕی ناوداری کورد بڵاودەکرێتەوە، شێعر، وتار و پەخشان سەبارەت بە ناوبراو پێشکەش دەکرێ و کۆڕیادەکە بە سروودی شۆڕشگێڕی دەڕازێتەوە.
- هاتن بۆ هەمووانە
- شوێنی پاڕککردنی سەیارە لە حەوشەی کتێبخانە هەیە
- کات: شەممە ١٣-١٠-٢٠١٨
- کاتژمێر: ١٥:٠٠ تا ١٧:٣٠
شوێن: کتێبخانەی گاڕاژێت
ئادرەس: Lönngatan 30, 214 46 Malmö
بهروار: 09/10/2018
984 جار خوێندراوهتهوه
|