کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی کۆیە لە مالمۆ
· 
‎ئاگاداری بەڕێوەچوونی کۆڕی ماتەمین بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆیە

‎هاونیشتمانیانی هێژا!
‎ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵەی مالمۆکورد!
‎کوردانی دانیشتوویی مالمۆ و سکۆنە!

‎وەک ئاگادارن ڕۆژی شەممە ٨ی سێپتەمبر، سێ بەشی کوردستان خەڵتانی خوێن کران. لە قامیشلۆ هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئاسایش و هەژمارێک شەڕڤانی ڕۆژئاڤا شەهیدبوون، لە تاران، ٣ گەنجی کورد لەسێدارەدران و لە کۆیە، بنکەی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە مووشەکباران کرا کە لە ئاکامیدا ٦ ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێموکرات و ١٠ پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە ٤٠ کەسی تریش کە ژن و مناڵ و بەساڵاچووشیان لەناودابوو، بریندار بوون.

‎ئەو هێرشە هەمەلایەنە و خوێناویانە، دڵی گەلێک کوردی نیشتمانپەروەری هەژاندووە و داخی زۆرتری لەسەر دڵی کوردانی تاراوگەنشین داناوە و بۆتە مایەی خەمێکی قووڵ. هەر بەم بۆنەوە، کۆمەڵەی مالمۆکورد لە هەوڵدایە کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو [واتە ١٦ی سێپتەمبر] ڕێووڕەسمێکی ماتەمین بۆ یادکردنەوە لە دوا پۆلی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەبات.

‎کات: یەکشەممە ١٦ی سیپتامبری ٢٠١٨
‎کاتژمێر ١٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ١٧:٣٠
‎شوێن: ئیستادسگاتان ٥٣، لۆکاڵی ستوودیێ فرێمیاندێت
______________________

Tid: söndag 2018-09-16
Kl. 15:00- 17:30
Plats: Ystadsgatan 53, 214 44 Malmö, Studiefrämjandets lokal


به‌روار:  13/09/2018
1252   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   678
کۆی سه‌ردان:   29257033