بە خاکسپاردن و ماڵئاوایی هاوڕێ و دۆست ی نەتەوەکەمان، رەوانشاد "تیم بوورک لە بەریتانیا
هاوڕێیانی ئازیز، 
بۆ ئاگادریتان سبەئ، رۆژی سێشەممە، رێوڕەسمی بە خاکسپاردن و ئاهەنگی ماڵئاوایی هاوڕێ و دۆست و دڵسۆزی نەتەوەکەمان، رەوانشاد "تیم بوورک"ی بە رەچەڵەک بەریتانی و بە رۆح و دڵ کورد و کوردستانی، لەم کات و ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت.
هاوڕێی ئازیزمان، تیم بوورک، یەکێک بوو لە دڵسۆز و خەمخۆرەکانی گەلەکامان و لە زۆربەی خۆپیشاندان و رێپێوان و گردبوونەوەکانی بۆ بەرگریی لە کورد و کوردستان، ئامادە و بەشداربووە و چەندەها شەو و رۆژی ژیانی بەخشیی بە نەتەوەکەمان، جگە لەوەی تیم، کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ هاوکاریی و پشتگیریی لە سینەماکار و فیلمسازی کورد، چەندساڵێک لەمەوبەر پێکەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی سینەمای کوردیدا، بە هاوکاریی و پشتگیریی تیم، "کوردیش پۆپ ئاپ سینەما"مان دامەزراند لە شەقامی پۆرتۆبیللۆ لە لەندەن، شایانی باسە هاوڕێ و خووشکی ئازیزم، شیرین سائیب، رۆڵێکی گرنگی بینی لە رێکخستن و بەرێوەچوونی ئەم پرۆژە ناوازەدا، هەروەها رەوانشاد "تیم"، رۆڵێکی بەرچاو و دڵسۆزانەی هەبوو لە پشتگیریی و بەرەوپێشەوەچوونی "فێستیڤاڵی فیلمی کوری لە لەندەن"، چەندەها شەو و رۆژی لە سەرما و سۆڵەی لەندەن و هۆڵە سارد و سڕەکانی لەندەن لەگەڵدا بەسەربردین بۆ گەشەکردن و سەرکەوتنی فێستیڤاڵەکە.
زۆرێکی تر هەن لە هاوکاری و پشتگیریی "تیم"ی خۆشەویست کە لە داهاتووییەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە.
هەر بەڕێزێک پێیخۆشە بەشداریی رێوڕەسمی بە خاکسپردنی ئەم مرۆڤە مەزن و مرۆڤدۆست و ئازادیخوزە بکات، با بفەرمووێت بۆ بەشداریی ماڵئاوایی ئەم هاوڕێ ئازیزەمان.

1:50 Outside Oporto cafe Golbourne rd.
3pm West London Crematorium, Kensal green.
5pm - Tabernacle Powis Sq.
عەتا موفتی


به‌روار:  11/09/2018
1009   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   675
کۆی سه‌ردان:   29246722