کۆڕی ڕێزلێنانی یانه‌ی کوردی "میدیــــــا" بۆ خاتوو بۆنی نۆرمان و دکتۆر چیا عەباس نوری

کۆڕی ڕێزلێنانی یانه‌ی کوردی "میدیــــــا"

بۆ خاتوو بۆنی نۆرمان و دکتۆر چیا عەباس نوری

ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی  09 - 09 - 2018  کات 14:00   

 

پاش سڵاو و ڕێز،

به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌‌ یانه‌ی کوردی"میدیــــا" لە هۆڵەندا، به‌ پێویست و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی دەزانی، وه‌ک ئه‌مه‌ک و وه‌فایه‌ک به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوون و سوتاندنی چه‌رده‌یه‌ک له‌ مۆمی ته‌مه‌ن و ژیانی خۆبەخشی هەردوو بەڕێزان (خاتوو بۆنی نۆرمان و کاک دکتۆر چیا عەباس نوری) بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و کۆچبەرانی کورد لە تاراوگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کٶڕێکی رێزلێنان و سوپاسگوزاریان بۆ ساز بکات و دوو دیاریی ڕەمزیان پێشکەش بکەن، وەک دوو کەسایەتی ناسراوی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ تاراوگه‌ به‌گشتی و کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی کورد به‌ تایبه‌تی.

 خۆشحاڵ ده‌بین ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ڕێکەوتی  09 - 09 - 2018  کات 14:00   دووی پاشنیوەڕۆ، به‌ڕێزتان ئاماده‌بن له‌و کۆڕی ڕێزلێنان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا، که‌  له‌ لایه‌ن دوستان و هاوڕێیانیانه‌وه ‌بۆیان ڕێک خراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیداریان شاد بن و  ماندووبوونی ئەو چه‌ندین ساڵه‌یان له‌ نزیکه‌وه‌ به‌رز بنرخێنین، له‌گه‌ڵ هیواخوازی ژیانێکی ئاسووده‌ و ته‌ندروستی باش و ته‌مه‌نی درێژ بۆیان .

کۆڕەکە له‌ شاری دەنهاخ، لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز ئەکرێت‌:

 

Melkwegstraat 2
2516 AJ Den Haag

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 

بە هۆی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ‌ته‌له‌فۆن  و ڤایبەرانه‌وه، ئەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌؛ خاتوو پەیمان سەرهەنگ: 06-10674005  ، کاک ئالان ئه‌مین: 0655873577، کاک ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337، مەبەست جەعفەر: Whatsapp: 06-83826334  ، سەردار فەتاح   06-8495087   Whatsapp:

یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

[email protected]

 


به‌روار:  06/09/2018
959   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1000
کۆی سه‌ردان:   29235851