پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەدیبە فەتاح) لە شاری دەنهاخ لە هۆڵندا

مەراسیمی پرسەی

خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەدیبە فەتاح)

هاوسەری بەڕێز کاک ئەحمەد جەباری

لە ماڵی خۆیان لە شاری دەنهاخ

لەمڕۆوە تا ڕۆژی  یەکشەممە ڕێکەوتی  22 / 07 / 2018

بەڕێوەئەچێت



بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەدیبە فەتاح) هاوسەری برای بەڕێز کاک ئەحمەد جەباری و برای  بەڕێز کاک سەرکەوت فەتاحی چاک ئەکەین، هەروەها دایکی بەڕێزان(سمکۆ، شێرکۆ، هیوا، پێرس و زمناکۆ).

بەداخەوە خوالێخۆش بوو ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکەوتی  2018-07-18  کاتژمێر  9:40  لە تەمەنی  64  ساڵیدا، پاش پێنج ساڵ لە ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشیدا لە شاری دەنهاج کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش بەخاک سپێردرا. داواکارین لە یه‌زدانی مه‌زن کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌.

خانەوادەی خوالێخۆش بوو، لەمڕۆوە تا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  22 / 07 / 2018  بە کراوەیی لە ماڵی خۆیان لە شاری دەنهاخ، بۆ پیاوان و ژنان پرسه‌یان بۆ داناوە له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە.

Wiekstraat 54, 2516 ZA Den Haag

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پرسەکە لە ڕێگای ئەم ڤایبەر و تەلەفۆنانەوە پەیوەندی بکەن: 0630390207 (کاک سەرکەوت فەتاحی چاک) و کاک ماردین جەباری،  0616807131

 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 


به‌روار:  20/07/2018
873   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   552
کۆی سه‌ردان:   29229998