پرسه‌ى خوالێخۆشبوو کاک جەلالی حەمە عەلی لە هۆڵندا

مه‌راسیمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو

کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی شاری سلێمانی

کاک جەلالی حەمە عەلی

لە شارۆچکەی Maassluis  نزیکی ڕۆتەردام بەڕێوە ئەچێت



 

بە ناوی کۆچبەرانی کورد و ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە، پرسەو هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆش بوو (کاک جەلالی حمە عەلی) ئەکەین، برای شەهیدی نەمر نوری حەمە عەلی و کاک جەمال و کاک کەمال و کاک زمناکۆ حمە عەلی لە شاری ماسڵاوس لە ھۆڵەندا و خوشکانی بەڕێزان خاتوو گێلاس، خاتوو ئەڵماس، خاتوو ئاواز و خاتوو نەورۆز. بەداخەوە خوالێخۆش بوو لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی  12 - 06 - 2018  لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوای کردوە. داواکارین لەیەزدانی مەزن کۆچ کردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری ودڵنەوایش بۆ خانەوادە و کەسوکاری و دۆستانی بگەڕێتەوە، بەئامادەبوونتان خەم و ئازاری ئەم بنەماڵە سەربەرزە کەمئەکەنەوە.

مەراسیمی پرسەکە لە شاری  ماسڵاوس بەڕێوەئەچێ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  01 / 07 /2018 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 لەم ئەدرەسەی خوارەوە:

 Elektraweg 6

3144 BC  Maassluis  

بۆ زانيارى زياتر بەهۆی ژمارە تەلەفۆنی مامۆستا سالار عەبدولڕەحمان قەراخی  ئەتوانن پەیوەندی بکەن:

 

06 33134521

 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو


به‌روار:  28/06/2018
1428   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   845
کۆی سه‌ردان:   29252578