پرسەی هەڤاڵی نەمر عەبدولڕزاق فەیلی لە لاهای
کۆچبەرانی کورد لە هۆڵەندا، پرسەی ماتەمینی بۆ ڕوحی بەرزەفڕی تێکۆشەری جوامێر و بەوەفا و کەڵە پیاوی  شاروشاخ،  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری(ی.ن.ك)، هەڤاڵی نەمر(عەبدولڕزاق فەیلی) ڕائەگەیەنێت. ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی 17/06/2018 کاتژمێر 13:00 تا 16:00 پاش نیوەڕۆ لە بیرۆی کۆمیتەی هۆڵەندای (ی.ن.ك)، بە هاوکاری ئۆرگانەکانی یەکێتیی لە هۆڵەندا، پرسەکە بۆ کۆچی دوایی جوامێری خەباتی دیموکراسی گەلەکەمان ڕەوانشاد(عەبدولڕزاق فەیلی) بەڕێوە ئەچێت .






ئامادەبونتان  وەفاداریە، بۆ گیانی پاکی.

ماڵئاوا پیاوە مەزن وخەمخۆرەکەی یەکێتیی 

ماڵئاوا جوامێری خەباتی دیموکراسی 

ماڵئاوا دەگمەن لە وەفا و دەگمەن لە ڕەوشت

ماڵئاوا.....

دروود بۆگیانی پاکی

سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 

adres :Melkwegstraat 2

25 16 AJ DenHaag

Tijd:13:00- 16;00

 

نەبەز مستەفا ئەمین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی هۆلەندا
14/06/2018
به‌روار:  16/06/2018
400   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   70
کۆی سه‌ردان:   17202516