ئەمڕۆ داواکاری گەڕاندنەوەی دادگایی ڕامین حوسین پەنایی پێشکەشی دیوانی باڵای ئێران کرا
مالمۆکورد

:ئەمڕۆ سێ شەممە یەکەمی جۆزردانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی حوسێن حەمدی نیاز پارێزەری ڕامین حوسێن پەنایی ، داواکاری گەڕاندنەوەی دادگایی ڕامین حوسێن پەنایی بۆ دادگای پێداچوونەوە نارد و وتی : ئەم داواکاریە مافی یاسایی و ڕێسایی و ڕەوایی هەرکەسێکی تۆمەتبارە و بە گەڕانەوە بۆ نوسراوەکانی ج ، چ مادە ٤۷٤ لە یاسای ئایین و شێوازی دادگایی لە شەش وەرەقەدا و لە دو بەخشی کێشەی وێنەیی و دەرونی (دەرەوە و ناوەڕک ) پێشکەش بە دیوانی باڵای وەڵات کرا و راشیگەیاند کە هیوادارە حاکم و دادوەران بە ورد بونەوە لە هۆکار و دیکۆمێنتاری یاسایی ببێتە هۆی بڕێاری پاشگەزبونەوەی بەغی ناوبراو ، ئەو لە کەم و کورتیەکانی بەدواداچون ، نەناردنی فایلی ناوبراو بۆ پزیشکی یاسایی و داسەپاندنی ئیرادە بە سەر ناوبراو( ڕامین ) و … ئاماژەی کرد و هەروە ها نەبونی بەڵگە و دیکۆمێنتی تەواو لە سەر ناوبراو و نەبونی شاهید و بەڵگە لەسەر ئەوە کە ڕامین تەقەی کردبێت و چۆنەوچۆنی ناوەڕۆکی بڕیارەکە و نەبونی بەرامبەری و یکسانی لە دانی بڕیاری دادوەر و شەک و شوبهەی لە سەر کەیسی تەقەکردنی رامین و چەند مەلەفی نایاسیایی و ناڕێسایی ئاماژە کرد.

حوسێن ئەحمەدی نیاز ، لەو باوەڕەدایە کە ڕامین شایستەی ڕەت کردنەوەی بڕیاری دادگایە و تانە لێدان لەم بڕیارەی دادوەر دەزانێت و داوای جێبەجێ کردنی وەرزی سێ مافی ئەساسی لە قاڵبی وەرزی یاسا و مافی گەلان بە تایبەت وەرزی سی و چوار (ئەصلی دادوەری یاسایی و قانونی ) و سی و حەوت ( ئەصلی دوری و پاک بونەوە ) و سی و هەشتی ( ئەصلی مەنعی ئەشکەنجە ) دەزانێت و لە کۆتایی دا پشت بەستن بە مادەی ٤۷٤ یاسا و ئایینی دادگایی ، داوای پاشگەزبونەوەی بەڕێوەچونی حوکمی لە سێدارەدانی رامین و کۆتایی ئەو حوکمە دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  23/05/2018
477   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   8
کۆی سه‌ردان:   29231243