تاهیر بامۆکی: لە خودا بترسن ئەوە کچمە
روونکردنەوەیەک بۆ گشت بینەر و بەڕێزەکانی فەیسبوک و هەرکەسێک کە ئەو وێنەیەی من و کچەکەم دەبینیت کە بە جلوبەرگی بوکێنییەوە بڵاومکردووەتەوە:

بەڕێزان ئەوە کچە تاقانەکەمە چەند وێنەیەکی خۆم و کچەکەم بڵاوکردەوە لە منداڵی هەتا رۆژی شووکردنی بەڵام ئێستا هەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنووسن و وادەزانن کە ئەوە وێنەی بووک و زاوایە، بەڕێزان تکایە لە خوا بترسن تکایە بەم ریشی سپی و مێزەری سپی یەوە گاڵتەم پێ مەکەن من بۆیە ئەو وێنەیەشم لە ریزی ئەو وینانەدا بڵاوکردەوە تاوەکو سۆزی باوکێتیم دەرببڕم چەندە خۆش حاڵبووم بە شووکردنی کچەکەم، بۆیە داوای رێز و حورمەتگرتن لە هەمووتان دەکەم کە بەبێ حاڵی بوون لە بابەتێک یان لە وێنەیەک لە خۆتانەوە شت مەنووسن و بڵاومەکەنەوە جارێکی دیکە رێزم هەیە بۆ هەمووتان و چاوی کچەکەم ماچ دەکەم و داوای لێبووردنی لێدەکەم، دیارە ئەم ئینتەرنێت و فەیسبووکە بووە بە هۆکاری تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی لە وڵاتی ئێمەدا، تکایە لێم وەربگرن و لێم قبووڵ بکەن ئەو وێنەیەی من لەگەڵ ئەو بووکە بچووکەدا کچەکەمە، من لە ساڵی 1986ـەوە تەنها دایکی ئەو کچەم هاوسەرمە.

لەگەڵ رێزی مامۆستا تاهیر بامۆکی
به‌روار:  23/05/2018
1168   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   489
کۆی سه‌ردان:   29237679