جەلالی سام ئاغا بۆ کۆچی دوایی عادل موراد ماتەمینی ڕاگەیاند
مالمۆکورد


لە پەیامێکی ماتەمینیدا، کەسایەتی ناوداری کورد "جەلالی عومەری سام ئاغا"ٚ  سەبارەت بە کۆچی دوایی "عادل موراد" ئەڵێت  "چی بڵێم زیاتر له‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌نیاو له‌گه‌ڵ خۆمدا فرمێسكی حه‌سره‌تت بۆ هه‌ڵبڕێژم، ئه‌ی پیاوه‌ دڵسۆزه‌ به‌وه‌فاكه‌ی ساڵانێكی ته‌مه‌نم.
عادل موراد شۆڕشگێڕو ڕوناکبیر و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بو، وەک هاوڕێیەکی دێرین و نزیکی عادل موراد لە دەقی پەیامەکەیدا جەلالی سام ئاغا ئەڵێت: 

ماڵ ئاوا كاكه‌ عادلی براو هاوڕێم


ئه‌مڕۆ به‌ دڵ مات و غه‌مگینم بۆ كۆچی دوایی هاوڕێی شیرین و له‌ برا زیاترم كاكه‌ عادل موراد. ئه‌و ئازیزه‌ی كه‌ ساڵانێكه‌ مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات به‌ڵام ئه‌م به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ده‌بوه‌وه‌، ئه‌و عادله‌ خۆشه‌ویسته‌ی كه‌ هه‌ستی بكردایه‌ شتێك ئه‌یهه‌ژێنێ و خه‌می پێ ئه‌خوا، خێرا ئه‌هاته‌ لانه‌كه‌ی من و كه‌ به‌ دیداری شاد ده‌بووم خۆی ده‌یوت: خه‌مه‌كانم له‌م ماڵه‌دا زوو ده‌ڕه‌وێته‌وه‌.
له‌م كاته‌دا و له‌ ئاوابوونی چواره‌مین ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كه‌ی كه‌ ساڵی حه‌فتاو پێنج له‌ شام هه‌ڵهاتن و به‌رودوا به‌جێیان هێشتین چی بڵێم زیاتر له‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌نیاو له‌گه‌ڵ خۆمدا فرمێسكی حه‌سره‌تت بۆ هه‌ڵبڕێژم، ئه‌ی پیاوه‌ دڵسۆزه‌ به‌وه‌فاكه‌ی ساڵانێكی ته‌مه‌نم.
به‌ڵێ.. ئه‌مڕۆ هاوڕێ نزیكه‌كانم مام جه‌لال و د.كه‌مال فوئادو كاك نه‌وشیروان وا چواره‌م ئه‌ستێره‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریش كوژایه‌وه‌ وا ئه‌و سوارچاكه‌ی مه‌یدانی خه‌بات و په‌یوه‌ندیی به‌هێزو دیپلۆمات كارو ڕۆژنامه‌نووس و سه‌ركرده‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی قوتابیانی كوردستان له‌ حه‌فتاكاندا، وا ئه‌مڕۆ ئیتر مه‌رگ زه‌فه‌ری پێ بردو ونی كرد له‌به‌ر چاومان، كاكه‌ عادله‌كه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون هاوڕێ دێرینه‌كه‌ی كاك عه‌دنان و به‌نده‌و براده‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌رجه‌م خۆشه‌ویستانت.. ماڵ ئاوا دڵنیا به‌ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌ریماندای.

جه‌لالی ساماغا 20/5/2018
به‌روار:  22/05/2018
219   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
(سبەی): ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رۆژێكی‌ وه‌كو ئه‌مڕۆدا (20ی‌ كانونی‌ دوه‌م) سوپای‌ توركیا و چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا كه‌ لایه‌نگری‌ توركیا بون، هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری‌ عه‌ درێژه‌ ...
رووداو - سوێد پزیشكێكی كوردی سوێدی بە پرۆفیسۆرێكی سوێدی دەڵێت: بەتەمام دڵێكی دەستكرد دروستبكەم. پرۆفیسۆرەكە پێدەكەنێ و دەڵێ: "ئەوەی تۆ دەیڵێی مەحاڵە و بە تۆ ناكرێ". هەمان پزیشك درێژه‌ ...
پەرلەمانتاران متمانەیان دایەوە بە ستێفان لوێڤێن سەرۆکی سۆسیالدیموکراتەکان، تا بەردەوام بێت وەک سەرۆکوەزیری سوید. بەپێی دەنگدانەکە ١١٥ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵی دا، کە لە پار درێژه‌ ...
چاوەڕوان دەکرێ نزیکەی 8000 پەنابەر بگەنە سوید. درێژه‌ ...
مالیزیا هه‌وڵێكی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ پۆلیسی‌ مالیزیا هه‌وڵێكی‌ به‌ قاچاخبردنی‌ 34 كۆچبه‌ر له‌و وولاَته‌وه‌ بۆ ئوسترالیا و نیوزله‌ندا پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. درێژه‌ ...
رووداو - دهۆک لە كۆمەڵگەی ئازادی سەر بە شارۆچكە سەرسەنكی دهۆك، بەهۆی گڕگرتنی فڕنێكی نان دروستكردنەوە سێ‌ كەس سووتان "كە مامێك‌ و دوو برازان". بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بە درێژه‌ ...
(سبه‌ی‌): رێكخراوی‌ (یونیسێف)ی‌ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ رێكخراوێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان، گیانله‌ده‌ستدانی‌ (15) منداڵی‌ ئاواره‌ی‌ سوریای‌ به‌هۆی‌ سه‌رما و سۆڵه‌وه‌ درێژه‌ ...
ڕۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین توویتی خۆیدا دەڵێ تورکیا ئاگادار دەکەینەوە لە کارەساتێکی ئابووری گەر هێرش بکاتە سەر کورد ، پاش کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا. درێژه‌ ...
(سبەی): دوای ئەوەی لەسەر كۆترێك كوڕ و باوكێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر كوژران و سیانی تریش برینداربون، لەلایەن پۆلیسەوە دو کەس لەسەر روداوەکە دەستگیرکراون. ئێوارەی رۆژ درێژه‌ ...
عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سیستمى ئیمراڵی بە بەشێک لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتى دەزانێت. ئەو تەنها وەک زیندانێک سەیری ئیمراڵی ناکات، بەڵکو ئیمراڵی وەک شوێنێک لێکدەداتەوە، کە مۆدێڕ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   86
کۆی سه‌ردان:   17558171