دادگایکردنی ژنە خۆپیشاندانەرەکەی هەولێر دواخرا
دادگای بەرایی هەولێر بڕیاریدا دواخستنی لەسەر دۆسیەی دكتۆرە شایان تا كۆتای مانگی شەش دا، كە لەلایەن دوو كەسی سەر بەپارتیەوە داوای 200 ملیۆن دینار قەرەبوی لێدەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئایار، د. شایان لەبەردەم سەرۆكایەتی دادگای هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ مۆڵەتی فەرمیم لە دەوامەكەم وەرگرت و لە دادگا ئامادەبوم، بەڵام دۆسیەكە بۆ ڕۆژی 25-6-2018 دواخرا".

هەروەها ووتیشی " ئەو دوو كەسەی سكاڵاكەیان تۆمار كردووە لەسەرم، خۆیان ئامادە نەبون و بە هەردوكیانەوە پارێزەرێكیان ئامادەبووە".

لە بارەی دانیشتی داهاتوەوە، دكتۆرە شایان ئەوەی خستەڕوو " بریكارنامە بۆ پارێزەرەكانم دەكەم و لە دانیشتنەكانی داهاتوو ئەو پارێزەرانە بەرگریم لێدەكەن".

لەخۆپیشاندانەكانی 25ی ئازاری مامۆستایان و  مووچەخۆران لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەدەكەوێت ئەو دکتۆرەیە داوا لە دوو كارمەندی ئاسایش دەکات بەشداری خۆپیشاندان بکەن و یەکێکیان هەڵدەكوتێتە سەر دكتۆرە شایان. ئەو دوو كارمەندە بە پاساوی ناو زڕاوە هەریەكەیان داوای 100 ملیۆن دینار قەرەبوو دەكەن بەبێ ئەوەی سزا بدرێن لەسەر ئەو كارەی بەرامبەر بە دكتۆرە شایان كردویانە.

سپی میدیا
به‌روار:  21/05/2018
90   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەو شتانەی كە ئینسان لە مەكتەب فێریان نابێ‌ 1- چۆن بە كۆمێنتێ‌ بەرامبەرەكەت راو ئەكەی؟ 2- سێ‌ رێگای كورت بۆ گەیشتنە هەندەران. 3- باشترین جۆرەكانی ماستاو. 4- لەپڕێك ببە بە كوڕ درێژه‌ ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هاوڵاتیانی سویدی دەرەوەی وڵات دەست پێدەکات و هاوڵاتیانی سویدی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە شاری هەولێر دەنگ بدەن. ئەمساڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن درێژه‌ ...
نەوا دوای ئەوەی دەنگۆی شەهیدبوونی زەكی شنگالی ئەندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی بڵاوكرایەوە، لەلایەن كۆردیناسیۆنەكەوە پشتڕاستكرایەوە. كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدیەكان راگەیەنراوێكی بڵ درێژه‌ ...
(سبەی): پێداگرى ئەمەریکا و تورکیا لەسەر "قەشەیەک" زۆرى نەماوە هەرەس بە ئابورى وڵاتێک بهێنێت و دۆخێکى نەخوازراو لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بهێنێتە ئاراوە، کێیە ئەو قەشەیەى ترەمپ ناچار درێژه‌ ...
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌ پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخی كرد. په‌كه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: «به‌ ده‌ستپێكردنی ساڵی سی و پێنجه‌می ئازادی، هیوامان بۆ سه‌ركه‌وتن و درێژه‌ ...
خەندان- ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، هەفتەی رابردوو شاندێكی هەسەدە بۆ دووەمجار سەردانی دیمەشقی كردووە و لەبارەی داهاتووی ناوچە كوردییەكانی سوریاوە گفتوگۆیان كردووە. ریاز دەرا درێژه‌ ...
دەبێ وڵاتانی ئەوروپا سیاسەتێکی هاوبەشیان بۆ پرسی کۆچ هەبێت 3:41 min بڵاو کرایه‌وه‌ kl 11.07 54 ستێفان لوڤێن دەڵێ ناکرێ سوید سیاسەتی کۆچبەری تایبەت بەخۆی هەبێ و دەبێ وڵاتانی ی درێژه‌ ...
مانگی سووری کوردستان داوای لەو کەسانە کرد کە ئەگەر بۆجەژنی قوربان قوربانییان هەیە ، ڕادەستی مانگی سووری کوردستان-ی بکەن تا لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگات بەدەست بنەماڵە کەم درێژه‌ ...
داوا له‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێـت به‌شداری‌ له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌راندا نه‌كه‌ن ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێس بی‌ ئێس بلاَویكرده‌وه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ ئوسترالیا له‌ژێر فشا درێژه‌ ...
ڕاپۆرته‌ هه‌وڵ له‌ هۆڵه‌نداوه‌: توێژینەوەیەک دەربارەی کاریگەرییەکانی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لەسەر ئەدەبی کوردی له‌ لاهای پێشکه‌ش کرا ل درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   52
کۆی سه‌ردان:   17066130