په‌نابه‌رێكی كورد ، ژیانی سه‌ختی خۆی له كه‌مپه‌كاندا ده‌كات به ڕۆمانێك
هەژار تەها
مالمۆکورد
ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌رێـتی له ڕۆمانێكدا
به‌هرۆز بوچانی ، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژههلاَتی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانه له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا.
به‌هرۆز، بووه‌ته ده‌نگی سه‌دان په‌نابه‌ری ئه‌و دوورگه‌یه و خه‌م و ئازاره‌كانیان به میدیاكانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت و چالاكییه‌كانی به‌جۆرێك بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا و ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران كه تا ئێستا بووه‌ته براوه‌ی چه‌ندین خهلاَت.
به‌هرۆز و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. ئه‌م سیاسه‌ته تونده‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دووچاری ژیانێكی پڕ زه‌حمه‌ت له‌و دوو دوورگه‌یه كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی سته‌فی نیوزله‌ندی باس له نوێترین چالاكی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده ده‌كات و ده‌ڵێت به‌هرۆز سه‌رقاڵی نووسینی ڕۆمانێكه و بڕیاره له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا بلاَوبكرێـتهوه كه هاوشێوه‌ی كاره‌كانی تری باس ژیان و گوزه‌رانی سه‌ختی په‌نابه‌ران ده‌كات له‌و كه‌مپانه‌دا.
بهروار: 21/05/2018
795 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|