ئەمینداری یەكگرتوو دەڵێ سوێند بە خوا بردمانەوە ، بەڵام فرت وفێڵمان لێکراوە
پەیامێك لە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ گەلی كورد
فزنا ورب الكعبە
سوێند بە خوا بردمانەوە
خوشك و برا دڵگەرم و هەناو پر لە حەسرەتی غەدر و دزی و ساختەكاری...
خوشك و برا چالاك و هەڵسوراوەكانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
دایك و خوشكە دۆعا گۆو خەمخۆرەكان.
باوك و برا دێرینە دەم بە ویرد و سەروەرەكان.
گەنجە نازدار وخوێنگەرمەكانی كاروانی شكۆداری یەكگرتوو ..
السلام علیكم ورحمە الله
ئەمشەو 3ی رەمەزان لەو پارشێوەدا كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە شاشەكانەوە دەخوێنرایەوە پاش هەفتەیەك لە كێش مەكێش و پینە و پەرۆ، دڵم پربوو لە داخ و خەم بۆ گەل و وڵاتێك بەم گاڵتە جاری و فێڵ و تەڵەكە ئیدارە بكرێ..
بۆ هێزگەلێكی سیاسی كە بە حساب رزگاركەری وڵاتن، خۆیان چنگیان خستۆتە بینە قەی میللەت و فێڵی لێ ئەكەن و پێشبركێ ئەكەن لەسەر ئەوەی كێیان زۆرتر دەستبڕ و فێڵباز و ساختەكار بێ.
ئەی هاوار بۆ میللەتێكی گیرۆدەی دەستی كەسانێك كە پەلەی فەرهودیانە و خەمی رازیكردنی ئاغاكانیانە و جگە لەوە هیچیتریان بیر نیە ..!!!
ئەی هاوار بۆ گەلێكی ستەمدیدەی ئەنفالكراو و كیمیابارانكراوی وەك كورد كە توشی بوە بە توشی ئەم رۆژگارە رەشەوە كە ئەوەی لە بیر چوبێ و حسابی بۆ نەكرێ هەر ئەوە ...!!!
ئا لەم ساحە ئالًۆزەدا لەم زەمینە ژەهراوی كراوەدا .. ئێوەی پاك و بێ فێڵ و خزمەتگوزار بازارتان نیە بە شتان لاخستن و پشتگوێ خستن و گەمارۆدان و سنور بۆدانانە بۆیە بۆ ساغبوونەوەی ناسنامە وماهییەت و رەسەنایەتی خۆتان دەبێ بەردەوام باج بدەن..!!

بەردەوام هاوار و دادتان نەبیسترێ ..
بەردەوام قوربانی ئەخلاق و شیمەی مرۆڤایەتی خۆتان بن ..
بەردەوام غریب و نامۆ و نەناسراو بن ...
بەردەوام (مالی ادعوكم الی النجاە و تدعوننی الی النار) سرود و دروشمان بێ و دەبێ بەردەوام باج بدەین
باجی خۆنەفرۆشی و شارنەفرۆشی و نیشتمان نەفرۆشی دەدەن
باجی ملنەدان بە پلانی ناحەزان و داگیركەران ددەن
باجی بوون و حچوری جەماوەری و پێگەی كۆمەلایەتی و رەێیدی ئەخلاقی و ئاینی ئەدەن
باجی مبادئ و بەها پارێزی و سیاسەتی بە ئەخلاقی خۆتان ئەدەدەن
باجی یەكریزی ئیسلامی و ئەدەبیاتی سیاسی خۆتان ئەدەن
باجی وەستاندن لەسەر شارێگەی بنەما ئەخلاقی و ستراتیژە سەرەكیەكانی حزبەكەتان دەدەن
باجی خەبات بۆ سەربەخۆیی و بریاری سەربەخۆی خۆتان ئەدەن
ئێوە ئەی برا و خۆشكە بەرێزەكانی كاروانی شكۆداری یەكگرتوو..
بە شایەتی هەموو دۆست و نەیارێك.. جوانترین هەڵمەتتان بەرێوە برد.. زۆرترین چالاكیتان ئەنجامدا بۆ ئیسپاتكردنی بونی خۆتان و بەرنامە و پەیامی لیستەكەتان
كانیدەكانمان شیاوترین ئەدایان نواند.. بە سوپاسەوە برایانی بزوتنەوەی ئیسلامیش درێغیان نەكردو هاورێ بوون ، سەدان و هەزاران دڵی شكاوی رابوونی ئیسلامی بەو چالاكیانە گەشتبویەوە و ژیایەوە ئێوە كارێكی گەورەتان بە ئیمكاناتێكی كەم و هیمەتێكی زۆرەوە ساحەكەتان هەژاند .. ئەوەی لەسەر ئێوە ئەرك بوو بە باشترین شێوە ئەنجامتان دا ئیتر پاش ئەوە لە دەست خەریتەی قەدەری خودا و هاوكێشەكانی ساحەكەیە .. دیارە بریاری ناحەز و نەیارەكان وایە بە هەر شێوازێك بووە هێزە دەسەڵاتدارەكە بهێڵنەوە و رێگری بكەن لە دارمان و كزبون و رێنمایی بكەن بۆ ناشیرینترین رێكاری ساختەكاری ..
ئێوە رەنگە چەند كورسیەكتان سوتابێ بەڵام ئەوان بەختی خۆیان سوتاند ..
ئەوان مێژوو خەبات و دروشمەكانیان خنكاند...
ئەوان تەمەنی خۆیان بە (انعاشی صناعی ) درێژكردەوە ..

عەزیزە سەربڵندە براوەكان..
لەگەڵ زۆربونی ستەم و غەدر و كەڵەكەبونی فرت و فێڵ و توخ بونەوەی دوژمنایەتی و دژایەتی ناحەزەكانماندا ، دەبێ هیمەتمان بەرزتر و دڵمان قایمتر و ئیمانمان بە هێزتربێت
دەبێ هیواو ئومێدمان زۆرتر و بەهێزتربێ چونكە باشتر زەرورەتی بونی ئێوە و بەرنامەی ئێوە بە دیارئەكەوێ
دەبێ بزانین كە ئێستە و بەو حاڵەوە راست و دروستی و مصداقیەتی بەرنامە و رێبازەكەمان دەركەوێ ئیستا بەم نیشانە یە ئاشكرا ئەبێ كێ شوێنكەوتەی راستەقینەی پێغەمبەران و صەحابە و سەلەفی صالح و سەركردە مەزنەكانی مێژوون
(الَّژِینَ قَاڵ ڵهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا ڵكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِیمَانًا ۆقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ ۆنِعْمَ الْۆكِیلُ) سورەتی ال عمران 173
ئەم گەلە كۆمەیە كە هەموو رایەڵەكانی ئەخلاق و پەیوەندی و وەفا و دۆستایەتی تێدا پێشێلكرا نیشانەی لێكچون و نزیكیە لە سەرچاوەی راستەقینەی پێغەمبەرانی خودا (دورودی خوایان لەسەر بێت)
(حَتَّی إِژَا اسْتَیْأَسَ الرُّسُلُ ۆڤَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُژِبُوا جَا‌وَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّێ مَن نَّشَا‌وُ ۆڵا یُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْڕمِینَ ) سورەتی یوسف 110

ئەمرۆ بە فەزڵی خوا كەپری درۆ و دەلەسەی ئەوانەی خەونیان بە هەڵوەشاندنەوەی یەكگرتوو وە دەبینی كەوتە بەر رەشەبای خودا و تەفروتونابوون .
قسە وقسەڵۆكی ناحەزانەی ئەوانەی لە ریزبەندی بەرەی دەسەڵات دا داینابووین خۆیان لە بەرەی گەل دانابوو ، بە جوانی ئاشكرا بوو كە كێ بوو تەزویری بۆ كراوە و كێش ساختەكاری لەسەر كراوە
زۆریان لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو كە یەكگرتوو پیاوی فڵان و پابەندی فڵانە .. دەركەوت درۆكان چەند شاخدارن و لە داهاتوشدا دەر ئەكەوێ كە كێ خۆی وایە و دەستە چەورەكەی بەسەر ئێمە دا دەهێنا
بەرێزان ...
ناوچەكە ئەكوڵێ و ئاڵۆزیەكان بەردەوام دەبن بەڵام ئەركی سەرەكی ئێمە ستراتیژی و قیامەتی یە و دەبێ سەنگەر چۆڵ نەكەین و بە ئیزنی خوا بەرنامەی سەركەوتن و پۆشاكی ئاهەنگی(فەتح) دەدورین ...
هەر بۆیە داواكارم لە هەموان ئەم غەدر و ساختەكاریەبە سەلبی كاریان تێ نەكا ...
دەبێ سەركەوتنی لای خودا و پاداشت و ئەجری لای خودامان لا كەم و بچوك نەكاتەوە ..چونكە وتمان باجی چی دەدەین ..

ئەجری خۆنەفرۆشتن و عیزەتی ئیماندار.
ئەجری كۆشش بۆ رامالینی ستەم و گەندەڵی.
ئەجری تێكۆشان بۆ رێكسختنەوەی ناو ماڵی موسڵمانان و پتەوكردنی برایەتی ئیمانی.
دەبێ بە هەمان گوژم و گەرم و گۆری رۆژانی هەڵمەتی لیستی 175
بەرەوپێش بچین و ئامادەی قۆناغی داهاتوو بین ، ئەم ساڵ ساڵی روبەروبونەوە و جەنگی بوونە .. دەبێ نەسرەوین و وچان نەدەین ..
ئەم رەمەزانە بكەینە وەرزی (بەدر) و (فەتح )و تەجاوزی (دەرسی ئوحود) بكەین .. وەرزی عیبادەت و تەقوا .. وەرزی دلًقایمی و متمانە بە حەقانیەتی رێبازەكە مان.. دەبێ دڵنیابین كە سەركەوتنی راستەقینە ئەوەیە لە پەنای خودا دا بین و نا ئومێد نەبین...
(حسبنا الله ونیعم الوكیل ) مان لەسەر زمان بێ و چونكە پاشەكشێ و پشت هەلًكردن لە مەیدانی جەنگدا (بە هەر پاساوێكەوەبێ) مەترسیدارە و دروست نیە ..
وەسوەسەی بێ مانا و نابەجێ و بەناوی شیكاری ساسی و خۆكوتان و بۆڵەبۆڵ و خەتای فڵان و خەتای فیسار واز لێ بێنین و رووی دڵمان و تكا و هاوارمان بۆ لای (الله) بێ.. بەگیانی برایەتی و رێز لە یەكترگرتن، موراجەعە و موعالەجە بكەین..
پابەندی خۆمان بە برایەتی و و یەكریزی و هاوسەنگی زیاتر بكەین و بەرەو پێشەوە وەك شێری خودا هەڵمەت ببەین
هەردەم پێشەنگ و سەربڵندبن
الا ان نصر الله قریب

براتان
صلاح الدین محمد بها‌والدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
19/5/2018
به‌روار:  19/05/2018
144   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
مامم "کەمالی برامی" کووشت!.😭😭😭 ئەگەرچی هەموو دۆستو خزمو ناسراوەکان بە ئێمەو دایکمیان ئەووت کە شەوان گوێ لە ڕادیۆکەی ئێران بگرین بەڵکو خوایە ناوی باوکی ئیمەش لە ڕیزی سەربازە درێژه‌ ...
Spara Dela دوانیوەرۆی ئەمڕۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژنێک و کوڕەکەی لە کەنیسەیەک لە ئەڵمانیا بەوهۆیەوە هەردووکیان گیانی لە دەستداوە و هەر لە هێرشەکەدا دوو پۆلیسیشی بر درێژه‌ ...
جوبرائیل (ئه‌یلان) ده‌گه‌یه‌نێته‌ یۆنان فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ درێژه‌ ...
دەزگای کۆچ کاری پارێزەرە حکومدراوەکان ڕادەگرێت 2:07 min لیستەی هەڵبژاردەکانم 78 بڵاو کرایه‌وه‌ kl 10.40 دەزگای کۆچ کاری ١٠ پارێزەر و دادناسی ڕەسمی کە نوێنەرایەتی پەنابەر درێژه‌ ...
مانگرتنی مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کەمی موچەکانیان و بارگرانی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان بەردەوامە و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردست درێژه‌ ...
بێجگە لە ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدا، ١٣ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. لانی کەم ٢٢ کەس، لە نێویاندا منداڵان، گیانیان لە دەستدا کاتێک لۆرییەک لە تورکیا کە هەڵگری ک درێژه‌ ...
لەم سەدەیە دا سینەما و ڕاگەیاندن بوونەتە چەک، چەکی ئابووری ، چەکی سیاسی و چەکی ... کورد لە کوردستانی باشوور چۆن لەم چەکە دەڕوانێ و تا چەند کەڵکی پێویستی لێوەرگرتووە؟ تا چە درێژه‌ ...
وێنەو لیستی ناوی ژمارەیەک لەو قوربانیانەی بڵاو کرایەوە کە دوێنێ لە دەریای ئیجە-ی تورکیا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ پێنجشەممە فیدراسیۆنی پەنابەران وێ درێژه‌ ...
خەندان- میدیاکانی تورکیا ناسنامەی ئەو ژنەیان ئاشکراکرد کە لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ڕزگاری بوو. بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی"ئێن سۆن هەبەر"ی تورکی ژنە درێژه‌ ...
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە یەختەكەیان لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقومبوو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   51
کۆی سه‌ردان:   17303533