ئیمڕۆ یادى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفا دەکرێتەوە
بڕیارە سەعات (8:00)ى ئەمشەو یادى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفا رێبەرى نیوسەدە لە خەباتى گەلى کورد بکرێتەوە و ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ یادەکە دەکرێن.

شەماڵ عەبدولوەفا، سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارییەکان بۆ یادەکە رایگەیاند؛ سەعات (8:00) لە گردى زەرگەتە و لەسەر ئارامگەکەى ساڵیادى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفا بەڕێوەدەچێت و وتى: "جگە لە نمایشی کتێبێکى نوێى نەوشیروان مستەفا، چەند چالاکیەکى دیکەى مۆسیقى و داگیرساندنى مۆم و چرا بەڕێوە دەچێت".

ئاماژەى بەوەشکرد کە لە ساڵیادەکەدا تەنها ئەو چالاکیانە بەڕیوە دەچن و هیچ وتارێکى سیاسى نابێت و وتى: "ئەمە بۆنەیەکى سیاسى نییە تا وتارى تێدابێت، یادێکە بۆ کاک نەوشیروان بەپێویستمان نەزانى هیچ وتار و شیعر و پەخشانێک نەبێت".

هەروەک ئەوەى خستەڕو؛ لیژنەى پاراستنى ئەرشیفى نەوشیروان مستەفا کە یەکێک لە کارەکانى لە چاپدانەوەى کتێبەکانیەتى لە پاکێجێکدا لەگەڵ چەند کتێبێکى نوێ کە نزیکەى دە کتێب دەبن، چەند بەرهەمێکیان ئامادەیە و لەم یادەدا یەکەم کتێبى لە دواى کۆچى دواى خۆیى بەناوى (بەدەم رێگاوە گوڵچنین ... کورد و کوردستان لە "تێگەیشتنى راستى" و "لغة العرب"دا) نمایش دەکرێت و دواتر دەگات بە خوێنەرانى، دو کتێبى دیکەشى ئامادەیە و لە چەند مانگى ئایندەدا بڵاودەکرێنەوە.

سبەی
به‌روار:  19/05/2018
629   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   934
کۆی سه‌ردان:   29264263