سامانی ده‌میرتاش تەنیا خانووەیەک و ئوتومبێلێکە
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی توركیا، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر سه‌روه‌ت، ماڵ و موڵكی خۆی ئاشكرا كرد.
سه‌ڵاحه‌دین لیستی سه‌روه‌ت، ماڵ و موڵكی خۆی به‌م شێوه‌یه ڕیز كردووه:
- خانوویه‌ك به به‌های ٣٠٠ هه‌زار لیره‌ی توركی (نزیكه‌ی ٦٧ هه‌زار و ٥٥٢ دۆلار)
- ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل ٢٠١٣ كه نرخه‌كه‌ی ٥٥ هه‌زار لیره‌ی توركییه (نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار و ٣٨٤ دۆلار)
- سه‌دان كتێب، هه‌زاران نامه
- له‌گه‌ڵ دیپلۆمایهك (بڕوانامه)
ماڵ و موڵكی ده‌میرتاش له ساڵی ٢٠١٥
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٥ی سه‌رۆك كۆماریی توركیاش، به‌هه‌مان شێوه ماڵ و موڵكی خۆی ئاشكرا كردبوو: «خانوویه‌ك كه نرخه‌كه‌ی ٢٨٠ هه‌زار لیره‌ی توركییه (نزیكه‌ی ٦٣ هه‌زار و ٤٨ دۆلار) له گه‌ڕه‌كی پاییزاوا-ی ناوه‌ندی شاری ئامه‌د، ئۆتۆمبێلێكی جۆری Audi كه نرخه‌كه‌ی ١٥٥ هه‌زار لیره‌ی توركییه (نزیكه‌ی ٣٤ هه‌زار و ٩٠٢ دۆلار) و له ٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٢ كڕیویه‌تی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری Skod كه نرخه‌كه‌ی ٥٥ هه‌زار لیره‌ی توركییه (نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار و ٣٨٤ دۆلار) و له ٢١ی ئایاری ٢٠١٣ كڕیویه‌تی.»
فورات نیوز
بهروار: 18/05/2018
643 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|