له‌ هه‌ولێر سندوقه‌كانی ده‌نگدان رفێنران

باژێروانی مەكۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات سندوقی دەنگدان بپارێزن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە بنكەی سایلۆی هەولێر بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر چەندین سندوقی دەنگدان بۆ شوێنێكی نادیار رفێنراون.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: لە بنكەی سایلۆی هەولێر بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر چەندین سندوقی دەنگدانی بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە.

شەوی رابردوو دوای كاتژمێر دووی بەرەبەیان، سەرجەم نوێنەری قەوارە و چاودێرەكان لەو بنكەیە لە لەیەن چەند بەڵتەجیەكی پارتی دەركراون.

پەیامنێریKNN  ئاماژەی بەوەكرد، جگە لە نوێنەر و چاودێرەكان تەنانەت كارمەند و فەرمانبەرانی كۆمسیۆنیش دەركراونە دەرەوە.

هێمن شێخانی باژێروانی مەكۆی هەولێر دەڵێت: دوای ئەوەی كۆمسیۆن بڕیاریداوە دەنگەكانی چەند سندوقێك بە دەست هەژماربكرێت و بەراوردی ئەنجامی ئەلكترۆنی و هەژماری دەستی بكرێت، پارتی شڵەژاوەو  دەیەوێت ساختەكاریەكانی  بشارێتەوە.ذ

هێمن شێخانی، داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بێن بەرەو بنكەی سایلۆ و سندوقی دەنگدان بپارێزن.

کەی ئین ئین
به‌روار:  14/05/2018
658   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   127
کۆی سه‌ردان:   29231362