لە خانەقین هێرش دەکرێتە سەر کاندیدێکی پارتی
رووداو - هەولێر

کاندیدێکی پارتی لە خانەقین لەلایەن کاندیدێک و پاسەوانەکانی لە لیستی فەتح و چەند چەکدارێک هێرشی دەکرێتە سەر و بریندار دەکرێت، ئەویش سکاڵا لەدژیان تۆمار دەکات.

عیرفان سەعدوڵڵا، کاندیدی ژمارە 11ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دیالە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ لەلایەن شێرکۆ عەبدولعەزیز، بەربژێری لیستی فەتح و پاسەوانەکانی و چەند چەکدارێکییەوە هێرشمکرایە سەر و بریندار کرام".

ئەو بەربژێرەی پارتی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە گوتی "لەڕاستیدا هیچ نەبوو، لەناکاو بە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی وەستان و ئەو بەربژێرەی فەتح گوتی بۆچی بە ئۆتۆمبێل پێشمان کەوتوویەتییەوە؟ ئیدی بە نزیکەی 20 چەکدار هێرشیان کردە سەرم، بەڵام من تەنیا یەک کەسم لەگەڵ بوو و منیان بریندار کرد".
 
عیرفان سەعدوڵڵا هەروەها گوتی "من ئێستا لە بنکەی پۆلیسم و سکاڵا تۆمار دەکەم، دواتر بۆ چارەسەرکردن دەچمە نەخۆشخانە".
به‌روار:  12/05/2018
880   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   658
کۆی سه‌ردان:   29231017