عێراقییەکانی سوید هەندێکیان نەیانتوانی دەنگ بدەن


بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی درووست لە کاتی دەنگدان لە سوید بۆ هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق بەشێک لە عێراقییەکانی سوید نەیانتوانییوە دەنگ بدەن.

لە بنکەی دەنگدانی شیستا لە ستۆکهۆڵم پەیمان ئەسعەد عەلی ئەو پشتراست دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و دەڵێت.

   کێشکە ئەوەی کە ئەوان کۆپی بەڵگەنامەکانیان هەیە و ئەمەش ناتوانێت دەنگی پێبدات.

بۆ نمونە هەندێکیان تەنها کۆپی بەڵگەنامەکانیان پێبووە. ئەمەش بەووتەی ڕەنج شوکری تۆفیق بەرپرسی تەکنیکی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سوید لە ڕووی یاساییەوە ڕێگەی پێنادرێت. 

     بەدەیان هاوڵاتی عێراقی ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە، بەڵام دەڵێن کە بەڵگەنامەکانیان ئەسڵییەکانیان لە عێراقە و بە کۆپییەکەی دەیانەوێت دەنگ بدە. بەڵام ئێمە یاسا ڕێگەمان پێنادات و بە داخەوە کە دەنگەکانیان دەڕوات.

 سەبارەت بە پرسی ئەوەی کە ئایا بۆچی لە حاڵەتێکدا ئەوان وێنەیەکی بەڵگەنامەکانیان پێیە ناتوانن دەنگ بدەن. ڕەنج شوکری تۆفیق وتی. 

      ئێمە مەترسی ساختەکاری و دووبارە بوونەوەی دەنگەکانمان هەیە. بۆیە بەم شێوەیە دەتوانن ڕێگری بکەن لەو ساختە کارییە.


گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  12/05/2018
699   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   381
کۆی سه‌ردان:   29237571