بۆ ئیقامە سوید جێ دەهێڵن و دەڕۆن بۆ ئیتالیا
ئەو پەناخوازانەی کە لە سوید داوای پەنابەرییەکەیان ڕەد کراوەتەوە، پەنا دەبەن بۆ وڵاتێکی تری ئەورووپی بۆ ئەوەی سەر لە نوێ لە داواکەیان بکۆڵرێتەوە و دواتر لە ڕێگەی مۆڵەتی کارەوە بگەڕێنەوە بۆ سوید، یەک لەو کەسانە ئێحسانە.

ئیحسان لە ڕاستیدا ناوێکی دیکەی هەیە، پاش ئەوەی چەندنین جار وەڵامی ڕەدی وەرگرت ئیتر دوای ٧ ساڵ سویدی بەجێ هێشت و ڕووی لە ئیتالیا نا. لەوێ دوای پێنج، شەش مانگ ئیقامەی ٥ ساڵی وەرگرت.

ئێستا ئیحسان کە ئیقامەی ئیتالیای هەیە، بە نیازە لە ڕێگەی ئیقامە، یان مۆڵەتی کار بگەڕێتەوە بۆ سوید. بە ڕای پارێزەر تەرفە نسێبینی، ئیحسان تەنیا نییە لەم بڕیارەیدا. شەریکەکەی ئەوان تا ئێستا یارمەتی دەیان کەسیان داوە کە وەڵامی ڕەدی سویدیان وەرگرتووە، دوواتر چوونەتە وڵاتێکی تری یەکێتی ئەورووپا و ئیقامەی ئەوێان وەرگرتووە و لەڕێگەی ئیقامەی کار گەڕاونەتەوە بۆ سوید.

هەرچەندە ئەم کارەی پەنابەران نایاسایی نییە بەڵام بە دژی بیرۆکەی یاسا و بڕیاری دابلینە، ئەمە بە وتەی بەرند پاریوسێل پسپۆری پرسی کۆچ لە دەزگای کۆچ (Migrationsverket) و دەڵێت

ـ مەبەستی سەرەکی لە یاسای دابلین ئەوەیە کە تەنیا یەک وڵات لە یەکێتی ئەورووپادا لە داوای مافی پەنابەران بکۆڵێتەوە، نەک پەنابەران وڵاتەو وڵات بکەن. وڵاتانی بۆ نموونە ئیتالیا، فەڕەنسا و سویس ئاسانتر مافی پەنابەریی دەدەن و داوای نزیکەی ٩٠ لەسەدی پەنابەرە ئەفغانییەکانیان پەسەند کردووە. بۆیە ڕۆیشتنی پەنابەران لە سوید بۆ وڵاتانی تری یەکێتی ئەورووپا بێ هۆ نییە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە


به‌روار:  10/05/2018
1031   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   893
کۆی سه‌ردان:   29247486