لە سوید ئەوانەی ناوی عەرەبیان هەیە کەمتر خانوویان دەست دەکەوێ
ئەو کەسانەی ناوی بیانییان هەیە کەمتر خانوویان دەدرێتێ تا ئەو کەسانەی ناوی سویدییان هەیە.

کاتێک کەناڵی پێ چواری ئیۆرێبرو پەیوەندی بە ١٥ شەریکەی خانوو بەکرێدان گرت، دەرکەوت کە ناوی لارش سێ جار زیاتر خانووی پێ درا بەراورد بە ناوی عەلی.

کاتێک هەواڵنێرانی ڕادیۆ بە ناوی عەلی تەلەفۆنیان دەکرد زیاتر بەم شێوەیە وەڵامی ڕەدیان دەدرایە.

بەڵام کاتێک هەواڵنێرەکان ناویان گۆڕی بۆ لارش، کە ناوێكی سویدییە ئەو کات پێشنیاری چەندین خانوویان پێ کرا کە بە کرێ دەدران.

ئیرێن مولینا، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئوپسالا، نزیکەی ٢٠ ساڵە لە پرسی هەڵاواردن لە بازاڕی خانووبەرە دەکۆڵێتەوە و ئەم دیاردەیەی بەلاوە سەیر نییە. ئەو دەڵیت

ـ ئەمە گرفتێکی بەربڵاوە لە سەراسەری ولاتدا و لە شەریکە شەخسی و دەوڵەتییەکان وەک یەک بەرچاوە

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  08/05/2018
613   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1047
کۆی سه‌ردان:   29264625