جوبرائیل به بێده‌نگی له هندستان بوو
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی (بێده‌نگی ئاسمان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی هیندستان به‌شداری ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای منداڵان له‌وڵاتی هندستان ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
(بێده‌نگی ئاسمان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، به‌شداری كردووه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێ به‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویهتیو كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شادی‌و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
بهروار: 26/04/2018
468 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|