نەبی کاوانی بەرھەمی پەشیمانی لە ‌ڕەمەزان دا بڵاودەکاتەوە
شێڤان شێرزاد
مالمۆکورد


دوای چەندین بەرھەم بۆ شارۆچکە جوانەکەی شەقڵاوە و میلۆدییە شیرینەکانی ئێستا (نەبی کاوانی) کۆتایی بە بەرھەمێکی نوێ ھێناوە بە ناوی (پەشیمانم)، کە لە تێکستی (پیرە لاو) و ئاوازی ھونەرمەند خۆیەتی بە سپۆنسەری (موحسین محەمەد) خاوەنی پێشانگای ماڵێکی جوان ھاتووتە بەرھەم و میکس ماستەری ئەو بەرھەمەش (ئەحمەد پیانۆ)ـیە و وەک خۆیشی ڕایدەگەیەنێت: موزیکی گۆرانیەکەی ھێمن سەڵاح و محەمەد کاوانی بۆیان داناوە و بڕیاریشە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بڵاو بکرێتەوە.

(نەبی کاوانی) گۆرانیبێژ لەم بارەیەوە ڕایدەگەیەنێت: پەشیمانم ناونیشانی بەرھەمە تازەکەمە کە سیناریۆکەی لە لایەن ژاکاو محەمەد و عەبدول وەھاب شوانی نووسەر و شاعیری ناسک دانراوە و لە دەرھێنانی مارڤن مورادە و گۆران وەفایش یاریدەدەری دەرھێنەر بووە لەو گۆرانیەدا و گروپی ڕیک ھەژار مەرزانیش ھاوکاربوون بە کامێرای فلای کام وێنەی بەرھەمەکەمیان گرتووە، ھەروەھا ئاکام کامەران وەک فۆتۆگرافەرێکی بە ئەزموون وێنەری ئەو بەرھەمەی گرتە ئەستۆی خۆی و میکاپی کلیپەکەش لەلایەن فەرمان حەلاقەوە بۆم کراوەو مۆنتاژی ئەو بەرھەمەیش لەلایەن شاھۆ عوسمان بۆی کراوە.

کاوانی گوتیشی: دەمەوێت لێرەوە سوپاسی ھەریەک لە ڕزگار مەرزانی و ھێمن مەرزانی و تەواوی خەڵکی گوندی بەرازان و شاعیری ناسک کاکە سەردار مەنتک دەکەم بەتایبەت کاک ئاوات و مزگەوتی بەھەشت کە بوونە ھۆکارێک بۆ لەدایک بوونی ئەو بەرھەمە تازەیەم کە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاوی بکەمەوە.

به‌روار:  23/04/2018
1582   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   510
کۆی سه‌ردان:   29249847