ئەكادیمیای بەدرخان: سەرجەم ژمارەكانی كوردستان لە میسر چاپكراون
مالمۆکورد

ئەكادیمیای بەدرخان: سەرجەم ژمارەكانی كوردستان لە میسر چاپكراون
لە یادی رۆژنامەگەریی كوردیی ئەكادیمیای بەدرخان رایدەگەیەنێت: پاش گەڕان و پشكنینی زیاتر لە ئەرشیفی 50 وڵات ، وای بۆ دەچین گۆڕینی ناوی چاپخانە و شوێنەكانی چاپكردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ،كە لەلایەن حوكومڕانی ئەو كاتی عوسمانییەكان ئاشكرا نەبن ، بۆیە چاپكردن و پیتچنین ، دروستكردنی قاسەی پیتی قورقوشمی وا ئاسان نەبووە و لەو وڵاتانەش دەستكەوتنیشی ئاسان نەبووە ،بۆیە سەرجەم ژمارەكانی كە (31) ژمارە بوون ، هەمووی دەستكەوتووە ،تەنیا ژمارە (19) تاكو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، كە لە میسر چاپكراون .
لە پەیامێكدا ئەكادیمیاكە پیرۆزبایی ئەم یادە لە رۆژنامەنوسان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە لە خزمەتكردنی بواری رۆژنامەنوسیی و كلتوریی و ئازادیی بەردەوام دەبین و هاوشانیش داكۆكیكاری مافی رۆژنامەنوسان دەبێت.
ئەمەش دەقی پەیامەكەیە

پەیامی ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و كەلتور ،لە یادی 120 ساڵەی رۆژنامەنووسی كوردی

رۆژنامەنووسانی كوردستان
خەمخۆرانی وشەی كوردی
سەد و بیست ساڵ پێش ئێستا، لە لایەن رۆشنفكڕانی كوڕانی بەدرخانییەكان لە میسر ، رۆژی22/4/1898 جووتە برا ،میقداد و عەبدولڕەحمان بەدرخان ،یەكەمین رۆژنامەی نۆبەرە دایك بە نێوی كوردستان ،لە چاپخانەی دارولهیلال بەچاپگەیاند ...
ئەوێ رۆژێ بۆ میللەتێكی بێ شوناس و دوور لە مەملەكەتی خۆی كارێكی ئەوەندە ئاسان نەبوو ،لە بەرامبەر حوكمڕانی قەڵەمڕەوی عوسمانییەكان و فشار بۆ هێنانیان سەبارەت بە راگرتنی رۆژنامەی كوردستان ،بۆیە لێرەولەوێ باسی ئەوە دەكرێت ، چەند ژمارەیەك لە وڵاتێك دەرچووبێت ،پاش گەڕان و پشكنینی زیاتر لە ئەرشیفی 50 وڵات ، وای بۆ دەچم گۆڕینی ناوی چاپخانە و شوێنەكانی چاپكردنی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ،كە لەلایەن حوكومڕانی ئەو كاتی عوسمانییەكان ئاشكرا نەبن ، بۆیە چاپكردن و پیتچنین ، دروستكردنی قاسەی پیتی قورقوشمی وا ئاسان نەبووە و لەو وڵاتانەش دەستكەوتنیشی ئاسان نەبووە ،بۆیە سەرجەم ژمارەكانی كە (31) ژمارە بوون ، هەمووی دەستكەوتووە ،تەنیا ژمارە (19) تاكو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، كە لە میسر چاپكراوە .
ئەكادیمیای بەدرخان بە شانازییەوە جارێكی دیكە سەرجەم ژمارەكانی لە دوو چاپی جوان لە ئێران و میسر چاپ و بڵاوكردۆتەوە.
سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی كە دێنە بەردەم كاری رۆژنامەنووسی و ئازادی رادەربڕین و مافی رۆژنامەنووسان ، هەوڵدەدەین و دەخوازین بەردەوام بین ، هاوكاتیش داكۆكیكردن لە پرانسیپەكانی كاری رۆژنامەنووسیش خەمێكی گەورەی ئەكادیمیا بووە ،بۆیە گرنگیدان بە زمانی شیرینی كوردی بە هەموو دیالێكتیكەكانی كارو خەمی گەورەمان بووە،لەو بوارەشدا چەندین كتێبمان چاپكردوە ، زۆر جاریش هەوڵمانداوە سورمانجی بكەینە زمانی ئاخاوتن ،واتە نیو سۆرانی و نیو كرمانجی ، كە دەبێتە سورمانجی ،باشتر لە ئاخافتن لێكتر حاڵی دەبن ، چاپكردنی دوو كتێب لەیەك كتێب و چاپكردنی كتێب لای چەپی بە رێنووسی لاتینی و لای ڕاست بە سۆرانی ،مەبەستیش لەمە ئاشنایەتی و پردی روناكبیری بووە .
ئەكادیمیای بەدرخان بە شانازییەوە13 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخانی سازكردوە لە نێوان ( 2004_2017) لە وڵاتانی (میسر ،ئەڵمانیا ، یۆنان ، ئەمریكا ،فەرەنسا ،ئۆكرانیا، جۆرجیا، ئیتاڵیا ، ئیرلەندا، سوید ، نەرویج ، دانیمارك ، بەریتانیا ،جگە لە سلێمانی ، دهۆك ،هەولێر).
لە یادی 120ساڵەی رۆژنامەووسی كوردی ،سڵاو لە رابەرانی رۆژنامەنووسانی كورد و هەموو ئەوانەی رۆژێك لە رۆژان خزمەتیان بە وشەو زمانی كوردی كردوە.
هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەردەوامدەبین لە خزمەت دۆزی رەوای گەلەكەمان و دروستكردنی پردی روناكبیری لە نێوان گەلی كورد و گەلانی دونیا ...
شەكاوە بێ رۆژی رۆژنامەنووسی كوردی

حەمید بەدرخان
سەرۆكی ئەكادیمیای بەدرخان
21/4/2018



به‌روار:  21/04/2018
1148   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   702
کۆی سه‌ردان:   29318816