گروپێکی فەیسبووکی سوویدی وێنەی ڕووتی هاوسەرەکانیان بڵاو کردۆتەوە
لە گروپێکی فەیسبوک دا باوکەکان هاندراون وێنەی سەرنجڕاکێش بە جلوبەرگی تەنک یان وێنەی رووتی ژنەکانیان یان دۆستەکچەکانیان بڵاو بکەنەوە.

بە شێوەی ئاسایی لەو گرووپەدا زیاتر باسەکانی خواردنی مندالان و پرسە کۆمەڵایەتیی و بنەماڵەیەکان لە نێو باوکەکان دا تاوتوێ دەکرێن، بەڵام پاش ئەوەی یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو گرووپە وێنەیەکی بڵاو کردەوە و داوای لە ئەندامانی دیکەی گروپەکە کرد کە وەک "کەرەسەی خۆبەتاڵ کردنەوە" وێنەی هاوژینەکانیان بڵاو بکەنەوە، زۆری نەخایاند کە چەند کەسێکی دیکەش وێنەی ژن و دۆستە کچەکانیان بڵاو کردەوە، کە لەوێدا گاڵتەیان بەو وێنانە کردبوو یان بە شتی دیکە بەراوردیان کردبوون و هێندێکیشیان بەداخبوونی خۆیان لە سەر شێوەو روخساری هاوژینەکانیان نەشاردبۆوە.

خاوەنی پەیجەکە تۆمی ڤاس دەڵێ

من ئاگام لە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە نەبووە و هەر چەند سەعاتێک دواتر وێنەکان لابردراون و ئەندامەکانی ئەم گروپەش کە ئەو کارەیان کردووە دەرکراون.

بە پێی یاسا بڵاوکردنەوەی وێنەی پەیوەندی جنسیەکان یان وێنەی رووت و نیوەڕووتی کەسێکی دیکە بە کردەیەکی نایاسایی ئەژمار دەکرێ. بە مەرجێک کەسی بەرامبەر رەزامەندی خۆی پێشان نەدابێ. سزای ئەم تاوانە بۆی هەیە لە سزادانی مادییەوە دەست پێ بکا تا دەگاتە چوار ساڵ زیندانی. یاسا ناس لویس مایەر لەو بارەیەوە دەڵێت.

کە لە دوو بەندی یاسای سوید دا باس لەو پرسە کراوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی وێنەکانیان بڵاوکراوەتەوە لای پۆلیس سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانە سزا بدرێن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  19/04/2018
1026   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   525
کۆی سه‌ردان:   29254801