ئوسترالیا ڕاكێشانی دایك و باوك له‌سه‌ر كۆچبه‌ران گران ده‌كات
هەژار تەها
مالمۆکورد
حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه له گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی كۆچی ئه‌و وولاَته و له دواهه‌مین گۆڕانكاریدا و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئێس بی ئێسی ئوسترالیی ، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕی ئه‌و پاره‌یه زیاد ده‌كات ده‌بێت هه‌ر كۆچبه‌رێك ده‌ستی بكه‌وێـت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سپۆنسه‌ری دایك و باوكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بانگێشنی مانه‌وه‌یان بكات بۆ ئوسترالیا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه ، خێزانێك پێكه‌وه ده‌بێت بڕی 115 هه‌زار دۆلار و 475 دۆلاری ئوسترالی‌یان ده‌ستبكه‌وێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی بانگێشكردن و مانه‌وه بۆ دایك و باوكیان بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتر ته‌نها پێویستی به 45 هه‌زار و 185 دۆلار بوو. بۆ كه‌سێكی سه‌ڵتیش ، پێویسته ئه‌و كه‌سه 86 هه‌زار و 606 دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سپۆنسه‌ری ڕاكێشانی دایك و باوكی بكات بۆ ئوسترالیا. هه‌رچه‌نده پلانه‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستی زامنكردنی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه بتوانن پشتگیری دارایی بۆ دایك و باوكیان له‌و وولاَته دابین بكه‌ن ، به‌لاَم بڕیاره‌كه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به گووته‌ی به‌رپرسێكی یه‌كێك له‌و رێكخراوانه‌ش زیادكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به واتای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌كی كه‌متری خێزانه‌كان ده‌توانن پێكه‌وه له ئوسترالیا یه‌كبگرنه‌وه.
به‌روار: 19/04/2018
808 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|