پاسدارێكی ئێران له دیوانده‌ره 4 کەسی خێزانێكی كوردی كۆمه‌ڵكوژ كرد
له شاری دیوانده‌ره-ی سه‌ر به سنه-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاسدارێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی كرده سه‌ر خێزانێكی كورد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌دا ٤ كه‌سی هه‌مان خێزان كوژران و منداڵێكیش بریندار بوو.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێكخراوی كوردستان-ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران - كۆمه‌ڵه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، دوو ئه‌ندامی حیزبه‌كه‌یان و ٢ خوشكیان له لایه‌ن پاسدارێكی ئێران له‌نێو ماڵی خۆیاندا كوژراون.
«دانی به‌یانی كاتژمێر ٦:٠٠ له شاری دیوانده‌ره، پاسدارێكی ئێرانی به ناوی ڕه‌سووڵ فكره‌ت به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه هێرشی كرده سه‌ر خێزانی بورهان دیوارگه‌ر و ئارام دیوارگه‌ر كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستن. له ئه‌نجامدا هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌مان كوژران، هه‌روه‌ها دوو خوشكیان به ناوه‌كانی پرشنگ (٣٠ ساڵان) و نی‌نا (١٠ ساڵان) كوژران و خوشكێكی دیكه‌یان كه ته‌مه‌نی ٥ ساڵان بوو به‌سه‌ختی بریندار بوو.»
جاری یه‌كه‌م نییه
ڕێكخراوی كوردستان-ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران - كۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و پاسداره چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنی ئه‌و خێزانه‌ی دابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه سكاڵایان له لای هێزه‌كانی ئاسایش تۆماركردبوو، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ ڕێگرتن له‌و كۆمه‌ڵكوژییه.
فورات نیوز
به‌روار: 19/04/2018
607 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|