سۆسیالدێموکراتەکان دەیانەوێ هێنانی کرێکار بۆ سوید سنووردار بکەن

سۆسیال دێموکراتەکان دەیانەوێ یاساکانی هێنانی کرێکار بۆ سوید سنووردار بکەن و زیاتر ئەو کەسانە بێنن بۆ سوید کە لە بازاڕی کاردا خواست لە سەر پسپۆڕیەکەیان هەیە.

ریاز حەیدەر خاوەنی خواردنگەی کوردستان لە ستۆکهۆڵم ئەم پێشنیازەی پێ باش نیە و پێی وایە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی پێویستی بە هێزی کرێکاری شارەزا هەیە کە لە کوردستانەوە بیانهێنێ.

پەناری لە رێگەی کارەوە بەو واتایە دێت کە کەسێک لە وڵاتێکەوە دەچێ بۆ وڵاتێکی دیکە بە مەبەستی کارکردن.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا سەرۆکوەزیران ستێفان لۆفڤێن و ئیلڤا ئۆڵسۆنی وەزیری بازاڕی کار رایانگەیاند کە  ئەوان دەیانهەوێ   کەسانێک بێنە سوید کە لە بازاڕی کار دا پێویستن و پسپۆڕیەکیان هەیە کە لە سوید خوازیاری لەسەرە. هاوکات بەر لەوەی کە ئەو کرێکارەش بێتە سوید لێکۆڵینەوە بکرێ کە ئایا ئەم جۆرە پسپۆریەیەش بۆ سوید پێویستە یان نا. لۆفڤێن لەوبارەیەوە دەڵێ:

" ئەگەر خەڵکێک هەبێ لە سوید کە بتوانن کار بکەن، پێویست ناکا ئێمە لەوسەری دونیاوە خەڵک بهێنین بۆ کار کردن."

ئازاد کە ناوی نهێنی کەسێکە و لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بە دوای کار دا دەگەڕێت پێشوازی لەو بڕیارە دەکات و پێی وایە ئەگەر هێزی کرێکار لە دەرەوە نەهێنرێت ئەو شانسی کار کردنی زیاتر دەبێت.

سۆسیال دێموکراتەکان رەخنەیان لەوە هەیە کە لێکۆڵینەوە لە خاوەنکارەکان نەکراوە کە ئایا ئەرکەکانی خۆیان بە باشی بەڕێوەبردووە پێیان وایە زۆر جار مەرجەکانی خاوەنکار رۆژێک دوای هاتنی کرێکارەکە بۆ سوید دەگۆڕدرێن.

سەرۆکوەزیران پێی وایە کە هێنانی کرێکار لە وڵاتانی ترەوە بۆ بواری ئابووری سوید باش نیە و و تەنانەت کاردەکاتە سەر  خۆگونجاندنی ئەو پەنابەرانەش کە لێرەن.

بەرەی هاوپەیمانی راست لەگەڵ ئەو پێشنیارە نین و پێیان وایە کە باشترە خاوەنکار بۆخۆی بڕیار بدات کە کڕێکار لە وڵاتی ترەوە بهێنێ یان نا.

نیاز عەلادین سەلیم وەک کرێکار چوار مانگ بەر لە ئێستا هاتووە بۆ سوید و لە خواردنگەیەک لە ستۆکهۆڵم کار دەکات ، ئەو شانازی بە کارەکەیەوە دەکات و هیوادارە هەموو شتێک باش بچێتە پێش بۆ ئەوەی کە لە سوید بمێنێتەوە..

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  19/04/2018
904   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   496
کۆی سه‌ردان:   29261329