ئوسترالیا بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی عێراق ده‌دات
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری هه‌واڵی گاردیان بلاَویكرده‌وه حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریداوه كه پێشه‌نگی بدات به وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی عێراق له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامێكی تایبه‌تی وه‌رگرتنی سالاَنه‌ی په‌نابه‌راندا. ماڵپه‌ره‌كه ده‌ڵێت حكومه‌تی ئوسترالیا پێشه‌نگی ده‌دات به وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی هه‌شت وولاَت كه له ناویاندا عێراق بوونی هه‌یه ئه‌وانیش وولاَتانی وه‌ك كۆنگۆی دیموكراتی ، ئه‌فغانستان ، ئه‌ریتریا ، ئه‌سوبیا ، میانمار ، بهوتان و سوریایه. گاردیان ، زانیوێتی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی چه‌ند وولاَتێكی تریش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌دا له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه زۆر كه‌مه كه ئه‌وانیش وولاَتانی ئێران و سۆماڵ و باشوری سۆدانن. پڕۆگرامه‌كه به پڕۆگرامی پشتگیری كۆمه‌ڵگا ناسراوه و له‌ڕێگه‌ی سپۆنسه‌ركردنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و به‌وه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه ناگرێته‌وه كه بیانه‌وێت به قاچاخ ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره ، پێشه‌نگی ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی عێراق كه ژن و منداڵ و خێزانن له لوبنان و ئه‌رده‌ن و توركیا ده‌ژین.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی گاردیان
به‌روار: 10/04/2018
1634 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|