هیومان ڕایتس ۆچ: چه‌ته‌كانی تورك عه‌فرین تاڵان ده‌كه‌ن
ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس ۆچ) - HRW ڕایگه‌یاند كه چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا عه‌فرین تاڵان ده‌كه‌ن و خانووی هاوڵاتیان خرا ده‌كه‌ن.
لاما فه‌قیه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ - HRW ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا ماڵی هاوڵاتیانی عه‌فرینیان تاڵان كردووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا ڕێگه ناده‌ن گه‌لی عه‌فرین بچنه ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمدان.
لاما فه‌قیه داوای له هێزه‌كانی توركیا كرد كۆتایی بێنن به تاڵانكردن و هه‌ڵوه‌شاندنی عه‌فرین. هاوكات داوای له ڕژێمی سووریاش كرد ڕێگری له هاوڵاتیانی عه‌فرین نه‌كه‌ن كاتێك ده‌یانه‌وێت ده‌ربازی هه‌رێمه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان بن.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ كه زانیاری له سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه وه‌رگرتووه، عه‌فرینییه‌كان كه به‌شێكیان له چه‌ند گوندێكی ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی توركیادان و به‌شێكیشیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریادان، كێشه‌ی نه‌بوونی خواردن و خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
پزیشكێك به ڕێكخراوه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه، له هه‌رێمی تل ڕه‌فعه‌ت گیرساونه‌ته‌وه، هه‌موو پێداویستییه‌كانیان له دوای خۆیان جێهێشتووه و له گوزه‌رانێكی خراپدان. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشكیی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه، كلینیكێكیان كردۆته‌وه، به‌ڵام ناتوانن وه‌ڵامی پێداویستییه‌كان بده‌نه‌وه و به‌بێ ده‌رفه‌ت، بێ نان و بێ ئاو ماونه‌ته‌وه.
ڕژێم داوای به‌رتیل له عه‌فرینییه‌كان ده‌كات
له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا هاتووه، ڕژێمی سووریا داوای هه‌زار دۆلار له عه‌فرینییه‌كان ده‌كات له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێبدات بچنه هه‌رێمه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێم. هاوڵاتییه‌كی عه‌فرین كه ده‌یه‌وێت بچێته شارۆچكه‌ی نوبول به ڕێكخراوه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كاربه‌ده‌ستانی ڕژێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای ١٥٠ هه‌زار لیره‌ی سووری‌یان له هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عه‌فرین كردووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی جه‌نگ، له كاتی جه‌نگدا لایه‌نه‌كان ناچارن ڕێگه بده‌ن هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌ربازی ناوچه لاشه‌ڕه‌كان\ئارامه‌كان بن.
تاڵان، تاوانی جه‌نگه
به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ بۆ لێدوانی هاوڵاتیانی عه‌فرین ته‌رخان كراوه. عه‌فرینییه‌كان ده‌ڵێن: چه‌ته‌كانی «جه‌یش ئه‌لشه‌رقیه» و «لیوا ئه‌لفه‌تح» به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ماڵه‌كانیان تاڵان كردوون.
ڕێكخراوه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه كه تاڵانی تاوانێكی جه‌نگه و پێویسته فه‌رمانده‌سه‌ربازییه‌كان رێگه نه‌ده‌ن پێشێلی بنه‌ماكانی شه‌ڕ بكرێن.
فورات نیوز
به‌روار: 09/04/2018
817 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|