یەپەگە بارەگایەکی سوپای تورکیای لە عەفرین تەقاندەوە
یەپەگە بارەگایەکی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی لە ناوەندی شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقاندەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی, شەڕڤانان بارەگایەکی سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەیان لە شەقامی ڤیلاتی شاری عەفرین تەقاندووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە ٤ چەکداری گروپە هاوپەیمانەکانی تورکیا کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

٢٠ی کانوونی دووەمی ڕابردوو سوپای تورکیا بە یارمەتی سوپای سوریای ئازاد و گروپە هاوپەیمانەکانی لە سوریا، هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، پاش ٥٨ ڕۆژ، ١٨ی مانگی ڕابردوو توانیان بچنەناو ناوەندی شاری عەفرین و دەستیان بەسەر ئەو شارەدا گرت.
نالیا
به‌روار:  07/04/2018
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   810
کۆی سه‌ردان:   29238786