پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی كوردان له هانۆڤه‌ر
له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر بینای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا - ناڤده‌م (كۆمه‌ڵه‌ی كوردان). پۆلیس ده‌ستی به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه كرا.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا - ناڤده‌م له شاری هانۆڤه‌ر كه به «كۆمه‌ڵه‌ی كوردان» ناسراوه.
پۆلیسی هانۆڤه‌ر كه به كاروانێكی ٧-٨ ئۆئۆمبێلی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوه‌نده‌كه، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌دا و ده‌ستیان به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه كرد. دواتریش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه. كوردستانیانی شاره‌كه‌ش بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له‌و ناوه‌نده له به‌رده‌م بینای كۆمه‌ڵه‌ی كوردان كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن.
تاهیر كۆچه‌ر، هاوسه‌رۆكی ناڤده‌م ده‌رباره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ناوه‌نده‌كه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ناڕه‌زایی توندی ده‌ربڕی و به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی ڕاگه‌یاند، هه‌موو ڕێكخراو و ناوه‌نده‌كانمان له ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی قانوونی كار ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له هانۆڤه‌ریش به‌هه‌مان شێوه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات. به‌ڵام به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ناوه‌نده‌كه‌مان.
ناوبراو ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد و وتی: هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ین پۆلیس به‌م شێوه‌یه هه‌ڵكوتێته سه‌ر ناوه‌نده‌كه‌مان. كۆچه‌ر وتیشی: پۆلیسی هانۆڤه‌ر به‌ربه‌ست بۆ كوردان و چالاكییه‌كانیان دروست ده‌كات، دوایین جاریش هه‌وڵیاندا نه‌ورۆز قه‌ده‌غه بكه‌ن، چونكه به دڵی ئه‌وان نه‌بوو
فورات نیوز
به‌روار: 06/04/2018
555 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|