ڕاگواستنی ڕوناک ئاقایی بە زیندان بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی
مالمۆکورد

KMMK: ئەوڕۆ ۱۵ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی “ڕوناک ئاقایی “چالاکی مەدەنی کورد کەپێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ۶مانگ حوکمی زیندانی مەحکووم کرابوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕاگواسترا بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد.

جێگەی باسە کە: ڕووناک ئاقایی چالاکی مەدەنی ۵٤ساڵ تەمەنی کورد لە دەیەی ۶۰بە تۆمەتی “هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان ماوەی ۵ساڵ زیندانی کێشاوە و دواین جار ڕێکەوتی ۳ی ڕەزبری ۱۳۹۶ی هەتاوی بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەسبەسەر وپاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی ئەشکەنجە ولێکۆڵینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگاوە بە ۶مانگ زیندانی مەحکووم کرابوو وبەدانانی بارمتەی ۲۰۰ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

جێگەی باسە کەناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی ڕایەدارانی ئیتلاعاتەوە بەگرانی بریندار ببوو وتووشی توموری مێشکە وپێۆیستە چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت ومانەوە لە زیندان بۆ ناوبڕاو پڕ مەترسییە.

کۆمەڵەی مافی مزۆڤی کوردستان
به‌روار:  06/04/2018
567   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   953
کۆی سه‌ردان:   29263982