پەنابەرانی سوید زۆر بە زەحمەت دەتوانن خێزانەکانیان بێنن
ڕێژەیەکی کەمتر لە پەنابەران توانیویانە ئیقامە بۆ خێزان یان هاوسەریان وەرگرن و بۆ سویدیان بهێنن. یەکێک لە هۆکارەکان تووند کردنەوەی یاساکانی کۆچە. ئەمە لە دوان ڕاپۆرستی ساڵانەی دەزگای کۆچی سویددا ئاشکرا بووە.

بۆ ئەوەی بتوانیت خێزانەکەت یان هاوسەرەکەت بۆ سوید بهێنێت چەند مەرجێک هەیە دەبێت پڕی بکەیتەوە. لەوانە کە تۆ چی جۆرە ئیقامەیەکت هەیە. پاشان و پەپێی یاسا نوێ کاتییەکەی سوید  لە زۆربەی حەڵەتدا دەبێت ئیشی سپی و خانووت هەبێت. بەڵام ئەو پەنابەرانەی تازەهاتوون کێشەیان لەم ڕوووە ڕووبەڕوودەبێتەوە، بەتایبەت  لە نەبوونی خانوو وە ئیشی سپییەوە کە ئەمەش مەرجە سەرەکییەکانە. یەکێک لەو پەنارانەی هەژارە. 

     من ناچارم بۆ ئەوەی هاوسەرم بۆ ئێرە بێنم دەبێ ئیشی سپیم هەبێت. لەبەر ئەوەی ئیشی سپیم نەبێت کەس خانووم ناداتێ و ئەگەر خانووشم نەبێ ئەوا ناتوانم هاوسەرەکەم بهێنم.

 هەژار ماوەی سێ ساڵە هاتۆتە سوید و ئیقامەی هەمیشەیی هەیە و ئێستا دەیەوێت هاوسەری بهێنێت. بەڵام مەرجەکانی دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket)، هێنانی خێزان و کەس و کاری بۆ پەنابەران زەحمەت کردووە و بۆ هەژاریش. 

هەژار و چەندین پەنابەری دیکەی کە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید پەیوەندی پێوە کردوون باس لەوە دەکەن کە ئەوان ناچارن  ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر لە کار بکەن، بەڵام خاوەن کارەکان لەسەر کاغەز نووسیویانە کە تەنها شەش کاتژمێر کاری سپیان کردووە . هاوکات تەنها مووچەیەکی مانگانەیان لە ڕاستیدا پێ دەدرێت کە زۆر لەو کارەی ڕۆژانە دەیکەن کەمترە. ئەو پەنابەرانە بە وتەی خۆیان تەنها ئەم کارە بۆ ئەوە دەکەن کە نیشانی دەزگای کۆچی بدەن کە ئەوان توانای خۆبژێویان هەیە و دەتوانن مەرجەکانی خۆبژێوی (Försörjningskrav)ی دەزگای کۆچ پڕ بکەنەوە. بۆ هەژاریش کارەکەی زۆر گرنگەو ناتوانێت دەستی لێ هەڵگرێ، سەرەڕایی کەموو کورتییەکانی. 

      من ئەو ئێشە نەکام ناتوانم خێزانم بێنم و ناشتوانم خانووی خۆمم هەبێ. بۆیە مەجبوورم ئەو ئیشە بکەم

 بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دەزگای کۆچی سوید  سەرەڕایی ئەوەی کە ڕێژەی ئەو کەسانەی داوای ئیقامەیان بۆ هێنانی خێزانەکانیان بۆ ئێرە کردوە لە نێوان ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧زیادی کردوە، بەڵام بەشێکی کەمتر لەو خێزانانە ئیقامەیان پێدراوە.

بۆ نمونە ٤٨٠٠٠ کەیس ساڵی ٢٠١٥ لە دەزگای کۆچ تۆمارکراوە. وە لە %٧١ ئیقامەیان پێدراوە، بەڵام ڕێژەی کەیسەکان لە ساڵی ٢٠١٧ دا هەڵکشاوە بۆ زیاتر لە ٧٢٠٠٠ هەزار کەیس کە داوای هاتنینان بۆ سوید بەهۆی پەیوەندی خێزانی یان هاوسەرییەوە کردووە. لەمەش تەنها %٥٩ یان ئیقامەکەیان پەسەند کراوە. 

بەپێی ئەو یاسا کاتییەی دەزگای کۆچ (Migrationsverket) کە لە ساڵی ٢٠١٦ وە حکومەت خستییە بواری و ئێستا پەیڕەوی دەکرێت و هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٩ یە و ئەو کەسانەی ئەم یاسا دەیانگرێتەوە، دەبێت بۆ هێنانی خێزان و  کەس و کار چەندین مەرج دانراوە کە بە سوید بە (Försörjningskraven)  واتە مەرجەکانی خۆبژێووی پڕکەیتەوە.   ترێسێ کاڵکرێن پسپۆڕی یاسایی لە دەزگای کۆچ سەبارەت بەو مەرجانەی دەزگاکە دەڵێ چاوپۆشین لە چەند حاڵەتێک دەکرێت. 

      ئەگەر ئەو کەسەی کە داوای ئیقامە منداڵ بێت و لە سوید لە دایکبوو بێت داوای ئیقامە بۆ دایک و باوکی کە ئەوانیش لێرەن بکات. لێرەدا مەرجەکانی خۆبژێووی نایانگرێتەوە. ئەو کەسەیش کە دەیەوێت بۆ سوید بێت منداڵ بێت ئەوا لەم حاڵەتەیشدا مەرجەکانی خۆبژێوی نایگرێتەوە.  

 هەروەها ترێسێ کاڵگرێن لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە  کەیەکێکی دیکە  لەو مەرجانە کرد کە بریتییە لەوە ئەو کەسانەی دەیانەوی کەس وکاریان بێنن و چاوپۆشییەکە دەیانگرێتەوە  دەبێت ئیقامەی هەمیشەیت هەبێت یان یەکێکبیت لەو کەسانەی بە هۆکاری دیکە پێویستیان بە داڵدەدانە (Alternativt skyddsbehövande) بۆ نمونە بەهۆی دژواری ناکۆکی چەکداری ناتوانن بگەڕێنەوە وەڵاتەکەیان، یاخوود ئەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە یاخوود بەهۆی کارەساتە ژینگەییەکانەوە مافی پەنابەریت وەرگرتووە.

بەڵام لەم حاڵەتەیشدا دەبێت خێزانی ئەو پەنابەری لە سوید ئیقامەی وەرگرتووە لە ماوەی سێ مانگدا لە یەکێک لە باڵیۆزخانەکانی سوید داوای مافی پەنابەری بکات.++
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  05/04/2018
835   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   986
کۆی سه‌ردان:   29258515