مهراسیمى پرسهى خوالێخۆشبوو بەڕێز (کاک حاجی عەلی پێنجوێنی) باوکی کاک ئارام ئەحمەد لە شاری دەنهاخ بەڕێوە ئەچێت
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی رائەگەیەنین، خوالێخۆش بوو بەڕێز (کاک حاجی عەلی پێنجوێنی)، باوکی هاوڕێمان کاک ئارام ئەحمەد نوسەر و ڕەخنەگر، ڕۆژی 23-03-2018 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
مهراسیمى پرسهى خوالێخۆشبوو
بەڕێز (کاک حاجی عەلی پێنجوێنی)
باوکی کاک ئارام ئەحمەد
لە شاری دەنهاخ بەڕێوە ئەچێت
بە ناوی کۆچبەرانی کورد و ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆش بوو ئەکەین. داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەمە دوا ناخۆشیی ئەو خانەوادە بەڕێزە بێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات. بەم بۆنەیە کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی ڕۆژی یەکشهممه ڕێکهوتی 25-03-2018 کاتژمێر 14:00 دووی پاشنیوەڕۆ تا16:00 چواری عەسر لهم ناونیشانهی خوارەوە له شاری دەنهاخ پرسهی بۆ دائهنێن:
De la Reyweg 297
2571 EH Den Haag
بۆ زانيارى زياتر بەهۆی ژمارە تەلەفۆنی کاک دانا هەڵەبجەییەوە: 0687340876
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
بهروار: 25/03/2018
1553 جار خوێندراوهتهوه
|