سوید لە مافی منداڵە پەنابەرەکاندا کەمتەرخەمە
پرۆسەی پەنابەریی لە سویددا کەموکورتیی زۆرە بەتایبەت مافی منداڵە پەنابەرەکان پشتگوێ خراوە.

- کرستینا هێلبورن بەرپرسی یاساناسان لە لقی سویدی یونیسێف دەڵێت هەندێک بڕیار و کارڕایی لەسەر کاغەز و لە یاسادا پەسەند و جوانن بەڵام لە ڕاستیدا کاریان پێ ناکرێت.

یونیسێف ئورگانی مافی منداڵان لە نەتەوە یکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی 31 ملیۆن منداڵی ئاوارە لە جیهاندا هەیە، 8500یان لە سویدە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە نە سوید نە هیچ وڵاتێکی دیکەی باکوری ئەورووپا مەرجەکانی بەیاننامەی مافی منداڵان پڕ ناکەنەوە.

بەشێوەیەکی گشتیی سوید لە پرسی پەنابەریی و مامەڵەی لەگەڵ پەنابەراندا وڵاتێکی باشە بەڵام کەموکورتیی لەوەدا هەیە بۆ نموونە ئەو منداڵانە پەنابەرانەی کە لەلایەن دەستگەی پرسە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەهۆی نەگونجاوی دایکوباوکیانەوە چاودێریی دەکرێن، کاتێک بڕیاری ناردنەوەیان دێت ئەو منداڵانە لەگەڵ هەمان ئەو دایکوباوکانەدا دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

 هەروەها سوید ڕەخنەی ئەوەشی لێ گیراوە کە لەکاتی هەڵسەنگاندنی تەمەنی مندالە پەنابەرەکاندا ماف و هۆکاری پەنابەرییەکە پشتگوێ دەخەن.  

جێی باسە سوید تەنها ڕەخنەی لێ نەگیراوە بەڵکە وەک نموونەیەکی سەرکەوتووش لە مامەلەی لەگەڵ منداڵە پەنابەرەکاندا ئاماژەی پێدراوە. بۆ نموونە لە سویددا منداڵی پەنابەر وەک هەموو منداڵێکی دیکەی سوید پێش وەرگرتنی ئیقامە مافی خوێندیان هەیە، هەروەها مافی خزمەتگوزاری تەندروستیی.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  21/03/2018
560   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   949
کۆی سه‌ردان:   29264015