تایله‌ند و مالیزیا سنوورەکانیان دژ بە بازرگانی به كۆچبه‌ران دادەخەن
هەژار تەها
مالمۆکورد
مالیزیا و تایله‌ند دیوارێك بۆ ڕێگری له تاوانه‌كان له‌نێوانیاندا دروست ده‌كه‌ن - به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردنه له كاری قاچاخچییه‌كان
ئاژانسی هه‌واڵی جاكارتا پۆست ئاشكرایكرد هه‌ردوو وولاَتی تایله‌ند و مالیزیا ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر دروستكردنی دیوارێك به‌درێژایی 11 كیلۆمه‌تر له نێوان سنوری هاوبه‌شی هه‌ردوو وولاَتدا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه ، مه‌به‌ست له دروستكردنی ئه‌و دیواره كه ده‌كه‌وێته ناو پارێزگای سۆنگخلای باشوری ئه‌و وولاَتهوه بۆ ڕێگریكردنه له‌و تاوانانه‌ی كه سنوری هه‌ردوو وولاَت ده‌بڕێت و هه‌روه‌ها بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌كی قاچاخ و كاری ئه‌و قاچاخچییانهیه كه بازرگانی به كۆچبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن له‌نێوان ئه‌و دوو وولاَتهدا. له‌وباره‌یه‌وه ، وه‌زیری به‌رگری تایله‌ند هه‌واڵه‌كه پشتڕات ده‌كاته‌وه بهلاَم ڕایگه‌یاند كه ورده‌كاری پلانی كاره‌كه له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
بهروار: 21/03/2018
1175 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|