فۆشەکنین کاسان نەخۆش بۆ کار دەنێرێت
کاردۆزگە بە تووندی ڕەخنە لە دەستگەی بیمەی گشتیی دەگرن کە خەڵکی نەخۆش ناچار دەکەن بە دوای کاردا بگەڕێن.

مارییا شینداڵ بەرپرسی بەشی ڕاهێنانەوەی نەخۆش بۆ کار، لە (Arbetsförmedlingen) کاردۆزگە دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی دەستگەی بیمەی گشتیی (Försäkringskassan) دەیانێرن بۆ ئەوەی کە کاردۆزگە خۆیان تۆمار بکەن و لە کار بگەڕێن، کەسانی وان کە زۆر نەخۆشن و ناتوانن پەیڕەوی لە پلان و بەرنامەکانی ئێمە بکەن.

شینداڵ دەڵێت ئەو کەسەی کە نەخۆشە دەبێت بیمەی نەخۆشی لە دەستگەی بیمەی گشتیی وەربگرێت نەک کاردۆزگە.

هۆکاری ئەم زیادبوونە ئەوەیە کە دەستگەی بیمەی گشتیی بەپێی هەڵسەنگاندنەکانیان داوای بیمەی نەخۆشی ڕەت دەکەنەوە. ئەمەش لەلایەن وەزیری کاروباری کۆمەلایەتیی ئانیکا ستراندهێل ڕەخنەی تووندی لێ گیراوە.

ئەمە لەکاتێکدا بوو کە حکوومەتی ڕاست لە ساڵی 2010 بڕیاری تووندکردنەوەی یاساکانی بیمەی نەخۆشیی و مەرجەکانیان تووند کردەوە. هەرچەندە دواتر حکوومەتەی بەرەی سەوزوسوور لە سۆسیالدیموکرات و ژینگە دەسەڵاتیان گرتە دەست بەڵام هەمان دیاردە بەردەوامە. دیاردەی ئەوەی کە نەخۆش ناچار دەکرێت لە کار بگەڕێن.

جێی باسە کاردۆزگە پێشنیاز دەکەن تا ئەو کاتەی چارەسەرێک دەدۆزرێتەوە حکوومەت ڕێساکان وا بگۆڕیت کە کاردۆزگە بتوانێت ئەو کەسانەی کە نەخۆشن و توانای کاردۆزینەوە و کارکردنیان نییە بنێردرێنەوە لای دەستگەی بیمەی گشتیی.

ئەو کەسانەشی سەرباری نەخۆشییەکەیان هەوڵ دەدەن و دەتوانن پەیڕەوی لە پلانی ڕاهێنانەوەی کاردۆزگە بکەن، پێویستییان بە پشتگیریی زیاتر هەیە لە شێوەی دیاریکردنی پێداویستییەکانیان بە پەیوەندیی لەگەڵ خاوەنکاردا. هەربۆیە کاردۆزگە بۆ هاوکاریی ئەو کەسانە داوای ساڵانە بڕی 84 ملیۆن کرۆنی زیاتر بۆماوەی سێ ساڵی داهاتوو لە حکوومەت دەکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  20/03/2018
884   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   653
کۆی سه‌ردان:   29231078