له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مانگرتن له خواردن ده‌ستیپێكرد
په‌رله‌مانتار و هاوسه‌رۆكه‌كان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند.
ده‌میر چه‌لیك، په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په و وته‌بێژی هه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا، فه‌یسه‌ڵ سارییڵدز په‌رله‌مانتاری شرنا‌خ، ئۆزدال ئوچه‌ر پارله‌مانتاری وان، له‌یلا ئیرمه‌ت هاوشاره‌داری جزیر، بورها كۆجامان هاوشاره‌داری ده‌پێ، ئۆرهان شانسال هاوشاره‌داری سرووج، فاتمه شك بارووت هاوشاره‌داری ناوچه‌ی سووری ئامه‌د، عه‌لیگول ئۆزبه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی هارنگه‌ی له‌نده‌ن، ده‌نیز ناكی یاریزانی یانه‌ی ئامه‌دسپۆر و فلیز كۆچالی ڕۆژنامه‌وان له به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند.
فه‌یسه‌ڵ سارییڵدز، به‌ناوی چالاكانی مانگرتنه‌كه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا. سارییڵدز ڕایگه‌یاند: له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی سووریا، سه‌دان هه‌زار كه‌س ڕوویان له عه‌فرین كرد و له‌وێ به ئاشتی ده‌ژیان، به‌ڵام له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨\٣٠ی به‌فرانبار ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌ستیان به هێرشی سه‌ر عه‌فرین كرد و هاوڵاتیانی سیڤیلیان كردنه ئامانج.
به‌پێی یاساكان ئه‌مه تاوانی جه‌نگه
سارییڵدز له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌پێی لێدوانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین و نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین وارگه‌كانی هاوڵاتیانی سیڤیل به فڕۆكه، تۆپ و تانك بۆمباران كراون و به سه‌دان سیڤیل به‌هۆی ئه‌و هێرشانه شه‌هید و بریندار بوون. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین بۆردومان كراوه و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كه بڕاوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوانی جه‌نگه.
به‌رپرسیار، بێده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه
فه‌یسه‌ڵ سارییڵدز، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: داعش له عه‌فرین نییه، به‌ڵام توركیا ده‌ڵێت له‌وێ له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌هۆی بۆردومانی توركیا سه‌دان هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ئاواره بوون. سارییڵدز ده‌ستنیشانی كرد چه‌ته‌كانی «سوپای ئازادی سووریا» چوونه‌ته نێو شاری عه‌فرین و ماڵ و دوكانی هاوڵاتیانیان تاڵان كردووه. له سووریا داعش و ئه‌لقاعیده زیندوو ده‌بێته‌وه، به‌رپرسی ئه‌م دۆخه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان بێده‌نگه.
فه‌یسه‌ڵ سارییڵدز ڕایگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا له‌م قۆناغه‌دا له به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تیی بێده‌نگ مانه‌وه، به‌مه‌ش له ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا سزا ده‌درێن. وتیشی: له كاتێكدا بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
داواكاری مانگرتووان:
- پێویسته فڕین له ئاسمانی عه‌فرین قه‌ده‌غه بكرێت.
- پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هێزێكی چاودێری بنێرێته عه‌فرین.
- بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی گه‌لی عه‌فرین، پێویسته ڕێكخراوی خاچی سوور هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ.
- ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عه‌فرین بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه واری خۆیان.
- بۆ ئه‌وه‌ی دیمۆگرافیای عه‌فرین نه‌گۆڕێت، نابێ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین له عه‌فرین جێگیر بكرێت.
- پێویسته له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆمسیۆنێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی جه‌نگی شه‌ڕی ٢ مانگی ڕابردووی عه‌فرین پێكبهێنرێت.
فورات نیوز
به‌روار: 20/03/2018
572 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|