زانكۆی نۆلج چیرۆكی ئه‌یلان كوردی ده‌كاته فیلمێكی سینه‌مایی
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج چیرۆكی ئه‌یلان كوردی ئه‌و منداڵه كورده‌ی كۆبانێ كه له‌ده‌ریای ئیجه خنكا، ده‌كاته فیلمی سینه‌مایی.
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه رایگه‌یاند "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "سه‌رجه‌می كاره‌كانی فیلمه‌كه ته‌واو بووه و ئاماده‌كراوه بۆ ناردن‌و به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵه سینه‌ماییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
به‌روار: 15/03/2018
713 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|