حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند
خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی، یەكێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستانەوە دوو ڕۆژی كردە پشوو لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاند، "بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، ڕۆژی چوار شەممە 2018/3/14 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".

جەختیشی كردەوە، كە "ڕۆژی  پێنج شەممە 2018/3/15 دەبێتە پشوو".

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2018/3/14 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .هەروەها رۆژی  پێنج شەممە 2018/3/15 دەبێتە پشوو.

سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/3/13
به‌روار:  14/03/2018
711   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   111
کۆی سه‌ردان:   29231346