لە جانتایەکدا 53 دەستی بڕاوەی مرۆڤ دۆزرایەوە
خەندان- سامان محەمەد


دەسەڵاتدارانی روسیا لە گەڕانێکی نامۆو دەگمەندا لەسەر سنووری نێوان چین و وڵاتەکەیاندا، 54 دەستی بڕاوەی مرۆڤیان لەنێو جانتایەکی پڕ لە بەرفردا دۆزیەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری سپۆتینگی روسی، سەرەتا تەنها یەک دەستی بڕاوەیان لەکەناری رووبارێکی ئەو سنوورەدا دۆزیەوەتەوە، بەڵام دواتر پۆلیس ئاگادارکراوەتەوەو دوای لێکۆڵینەوە 53 دەستی تریان لەنێو جانتایەکدا دۆزیوەتەوە.

ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانیش باسی لەوە کردووە هاوپێچ لەگەڵ ئەو جانتایەدا چەندین کەلوپەلی پزیشکی و پێڵاوی پلاستیکی و چەندین ئامێری بەکارهێنانی پزیشکی دۆزراونەتەوە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتدارانی روسیا ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو دەستانە لە ئەنجامی کوشتنی مرۆڤ و بەکارهێنانی ئەندامەکانی لەشیانەوە بڕاونەتەوەو بازرگانیان پێوە کراوە.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی جیهان داهاتی ساڵانەی بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە دەگاتە یەک ملیار دۆلار.
به‌روار:  13/03/2018
813   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   673
کۆی سه‌ردان:   29257432