سێ بر ا لە گوندێکی هەولێر کوژران
لە گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر لەسەر کێشەی زەوی و زار سێ برا کوژران.
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمشەو (شەممە 10-3-2018) لە گوندی دووشێوانی سەر بە قوشتەپەی پارێزگای هەولێر سێ برا کوژران.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی "تەقەکردنەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار روویداوە، سێ برا لەلایەن کەسێکی ناسراو کوژراون، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە".
بەگوتەی شایەتحاڵێکی رووداوەکە، کێشەکە کۆنە و لەسەر زەوی و زار بووە. پێشتریش چەند جارێک لایەنی پەیوەندیداری حکومەت هاتووەتە نێوانیان، بەڵام کێشەکە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
پێداچوونەوە: حەکیم داود
ڕووداو
بهروار: 11/03/2018
3187 جار خوێندراوهتهوه
|