ئه‌مریكا چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازی گەیاندە عه‌فرین
شارپرێس:
به‌دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئه‌مریكی، چه‌ك‌و هاوكاری سه‌ربازی گه‌یشته ده‌ست شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌عه‌فرین.
كه‌ناڵی RTی ڕووسی بڵاویكرده‌وه، له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا به‌دوو ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكی، چه‌ك‌و هاوكاریی گه‌وره‌ی سه‌ربازی گه‌یشتوه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له‌عه‌فرین.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی 1700 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ی نێو ڕیزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه له‌ڕابردوودا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌سه‌ده دژ به‌داعش شه‌ڕیان ده‌كرد، ڕه‌ققه‌یان به‌ره‌و عه‌فرین جێهێشتوه، بۆ ئه‌وه‌ی دژ به‌سوپای توركیا به‌رگری له‌شاره‌كه‌یان بكه‌ن.
تا ئێستا توركیا له‌باره‌ی گه‌یشتنی هاوكاری سه‌ربازی به‌یه‌په‌گه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكییه‌وه بۆ عه‌فرین، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه
مالمۆکورد وێنەکەی لەئەرشیفەوە وەرگرتووە
به‌روار: 09/03/2018
968 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|