"پشگیری ئەو ژنانە دەکەین لە ئێران دژی حیجابی ئیجبارین"

ئەمڕۆ هەشتی مارسە، رۆژی جیهانیی ژنانە. ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەچەندین شێوە هەشتی مارس بەرز ڕاگیرا. بۆ نمونە خانمان بە  بەرزکردنەوەی دروشمی ئازادی و یەكسانی لە ڕێگەی گردبوونەوە، چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری ئەمڕۆیان بەڕێ دەکەن.

هەر بە بۆنەی هەشتی مارسەوە لە گۆڕەپانی (Mynttorg) لە شاری ستۆکهۆڵم گردبوونەوەیەک بۆ پشگیریکردن لەو ژنانەی دژی حیجابی ئیجبارین لە ئێران، پشگیریکردن ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە دژی داعش جەنگاون  و پشگیریکردن ئەو ژنانەی لە سعوودییە دژی دانانی سەرپەرشتیارن بەسەریانەوە لەلایەن ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فاتیمە لەیادمەکەن (GAPF) بەڕێوە چوو. پاشان هەمان ڕێکخراو ئەمڕۆ سیمنیارێک لە پەرلەمانی سوید بەڕێوە دەچێت. بەیان ناسیح چالاکوانی پرسی ژنان باس لە گرنگی ئەم گردبوونەوەیان دەکات و دەڵێ.

    ئەم چالاکییانە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی ئێمە نیشانی دەدەین کە ژنان تەنها نین. ئێمە دەمانەوێت پشتگیر خۆمان بۆ ئەو  ژنانەی دژی حیجابی ئیجبارین لە ئێران ڕاوەستاونەتەوە دەردەبڕین.

 هەر ئەمڕۆ کۆمیتەی ٨ مارس لە ستۆکهۆڵم ( mars-kommittén Stockholm 8  )لە ژێر ناوی  (Aldrig mera tyst) واتە هەرگیز بێدەنگ نابین خۆپیشاندانێک کە چەندین ڕێکخراوی جۆراو و جۆر کە زۆربەیان لە ڕێکخراوکانی ژنان پێکدێن خۆی پیشاندنێکی بەربڵاو  کاتژمێر  ١٧:٣٠  لەگۆڕەپانی نۆرا لاتین لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەبەن. جێی باسە کە هەریەکەو لەو ڕێکخراوانە هەڵگری پەیامێکن.  ڕێکخراوی ئامارەش بەپیامی پشتگیرکردنی لە ژنانی عەفرین لەم خۆپیشاندانەدا بەشدار دەبێت.  لەم ڕۆژانەدا لە هەموو جیهاندا بەشێوازی جیا جیا لەلایەن ڕێکخراوە نەتەوەی و نێو نەتەوەیەکانەوە یاد دەکرێتەوە و بەدایان چالاکی جۆراو جۆر هەر لە ڕێپێوانەوە بگرە، هەتاوەکو سیمنار ڕێکدەخرێێ.

یەکێتی ژنانی کوردستان لە سوید ( Kurdistans kvinnoförbund i Sverige  ) چالاکییەکی تایبەتی شەوانە بەڕێوە دەچێت.

 هەروەها یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان  (Kurdistans demokratiska kvinnoförbund i Sverig) سیمنارێکی تایبەت ڕۆژی ١٧ مانگ لەسەر خەباتی یەکسانی بەڕێوەدەبات.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  08/03/2018
540   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   484
کۆی سه‌ردان:   29233115