ئه‌مریكا ، 200 په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كانی وه‌رگرتووه
هەژار تەها
مالمۆکورد
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ماڵكۆڵم تێرنبوڵ ، ڕایگه‌یاند تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 200 په‌نابه‌ری له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و مانوسی پاپانیوگینیاوه وه‌رگرتووه. په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و مانوسی پاپانیوگینیا كه به‌شێكیان به ڕه‌گه‌ز كوردن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆمابادا ، ئه‌مریكا و ئوسترالیا ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه ، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و 200 په‌نابه‌ره‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ئه‌نجام دراوه كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه بۆ یه‌ك جاره و ته‌نها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه له ئێستادا له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ن. هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه پێشنیاره‌كه‌ی حكومه‌تی نیوزله‌ندا ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی 150 په‌نابه‌ری ئه‌و دوورگانه.
بهروار: 08/03/2018
889 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|