ترەمپ دەڵی سوید وڵاتێکی بچووکە بەڵام زۆر زرنگە
پەیوەندیی نێوان سوید و ئەمەریکا هەرگیز وەک ئێستا باش نەبووە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەکەی دوێنیی لەگەڵ سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن وتی.

لە چاوپێکەوتنەکەی سەرکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ دوێنێ ئێوارە پرسی گومرگی مادددەی وەک پۆڵا و مەترسی هاتنە کایەی جەنگی بازرگانی هەروەها هەڕەشەی دەستێوەردانی ڕوسیا لە باسە گەرمەکان بوون بەڵام باسی تووندکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیش کرا.

پرسی زیادکردنی گومرگ لەسەر هاوردەی ماددە مەعدەنییەکانی وەک پۆڵا و ئەلەمنیۆم کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمریکا ڕای گەیاند یەکێک بوو لە باسە گەرمەکان بەتایبەت کە یەکییەتیی ئەورووپا نیگەرانی خۆیان لەو باریەوە ڕاگەیاندووە. سویدیش کە لایەنێکی گرنگە لە بازرگانیی ئازاددا لە زیادکردنی گومرگی ماددە مەعدەنییەکان زەرەمەند دەبێت.

بەڵام دۆناڵد ترەمپ پەیمانی داوە بە دەنگدەرانی کە بەرژەوەندیی کارگە و کۆمپانیا ئەمەریکیییەکان لەبەر دەگرێت. جا گەر بێت و یەکییەتیی ئەورووپا بۆ تۆڵە کردنەوە لە زیادکردنی گورمرک لەسەر ئەو ماددە مەعدەنییانەی لە وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپاوە دەنێردرێن بۆ ئەمەریکا، گومرگ لەسەر کەلوپەلی ئەمەریکا نێردراو بۆ ئەو وڵاتانە زیاد بکات ئەوا ئەمەریکا بە زیادکردنی گومرگ لەسەر ئوتومبیلی ئەورووپی وەڵام دەداتەوە.

ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ مەترسی جەنگی بازرگانیی لی دەکرێت و یەکێک لەو کارگە سویدییانەی نیگەران کردووە کە لە ئەمەریکا چالاکن ئەویش کارگەی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی ڤۆڵڤۆیە، کە دوێنێ ئەوان و چەندین گەورە کارگەی دیکەی سویدی چاویان بە ترەمپ کەوت.

هەرچەندە ئەم هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ مەترسیی جەنگی بازرگانییلی دەکرێت بەڵام دۆناڵد ترەمب دەڵێ یەکییەتیی ئەورووپا مامەڵەیان لەگە ئەمەریکا باش نەبووە، بەلانسی بازرگانی ناعادیلانەیە، خەڵکی بۆ چاککردنی ئەو بارودۆخە دەنگیان بە من داوە و منیش کار بۆ ئەوە دەکەم.

لە بەرامبەردا سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن هۆشداریی دا کە سیاسەتی بازرگانی لەو جۆرە دەرئەنجامی باشی نابێت. زیادکردنی گومرگ زەرەر لە هەمووان دەدات لۆڤێن وتی.

 پرسێکی دیکە کە لەو کۆبوونەوەیەی دوێنێدا تاووتوێ کرا پرسی مەترسیی دەستیوەردانی روسیایە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەردوو وڵاتتدا ترەمپ لەو بارەیەوە وتی نیگەران نیم و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێکمان هەیە.  

 دۆناڵد ترەمپ کۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی بەوە هێنا کە سوید هەرچەندە وڵاتێکی بچووکە بەڵام زرنگە، زۆر زرنگە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  08/03/2018
999   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   470
کۆی سه‌ردان:   29228259