لەسوید 156 هەزار مناڵ زمانی دایک دەخوێنن
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ئێمە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەردانی فێرگایەکی گەڕەکی خەرهۆلمێنی شاری ستۆکهۆڵمان کرد کە وانەی کوردی تێدا دەوترێتەوە. هەموو ساڵێك ٢١/ ٢  ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکە.

هەر لەم ڕۆژەدا لە زۆربەی شارەوانییەکانی سوید بەرنامە و چالاکی جۆراوجۆر بەڕیوە دەچێت. بەپێی ئامارێکی دەستگای کاروباری فرێگەکانی سوید (Skolverket) لە ساڵی ٢٠١٢ هەتاوەکو ٢٠١٧ ڕێژەی ئەو قوتابیانەی کە زمانی دایک لە خوێندگەکانی سوید دەخوێنن لە ٩٨ هەزارەوە بۆ ١٥٦ هەزار قوتابی زیادی کردووە.

لە فێرگای ئازادی ڤێستێرهۆلم لە پاش زمانی عەرەبی، کوردی دووەم زمانی گەورەیە.

هەر لە سەردانەکەماندا مامۆستا بەهزاد پیرمووسا کە بە زۆربەی زاراوەکانی کوردی دەرس دەڵێتەوە بۆی باسکردین، لەو فێرگایەی ئەو کاری لی دەکات نزیکەی ٧٠ خوێندکاری کوردی هەیە.

ڕایان، کۆڤان و دێنێ هەرسێیان لە پۆلی یەکەم دەخوێنن و هەفتانە یەک کاتژمێر وانەی کوردییان هەیە. هەرچەند هەموویان وانەی کوردیان پێ خۆش نییە،  بەڵام لە گرنگیی ئەم وانەیە تێ دەگەن. ڕایان ئاوا دەڵێ.

کۆڤانی دەم بە پێکەنینیش کە لە گۆشەی پۆلەکە دانیشتووە دەرسی کوردی پێخۆشە، چوونکە فێری کوردی ئەبێت.

زۆربەی قوتابییە کوردەکانی مامۆستا بەهزاد کوڕن، تەنیا دوو کچیان هەیە، یەکێکیان دێنێی ٧ ساڵانە. هەرچەندە دێنێ زۆر وانەی کوردی پێ خۆش نییە بەڵام فێری زۆر شتیش بووە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  22/02/2018
647   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   628
کۆی سه‌ردان:   29250573