به‌هرۆز بوچانی ده‌نگی سه‌دان په‌نابه‌ری دوورگەی مانوسی پاپانیوگینیایه
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌هرۆز بوچانی ، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵ و نیوه له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیایه و تا ئێستاش چاره‌نوسی وه‌ك په‌نابه‌رێك یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه. به‌هرۆز له دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنیدا و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی‌دا باس له خراپی گوزه‌رانی خۆی و په‌نابه‌رانی تری كه‌مپه‌كه ده‌كات كه له ناویاندا چه‌ندین په‌نابه‌ری عێراقی و ئێرانی و پاكستانی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریش بوونیان هه‌یه. به‌هرۆز هه‌ر له سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوورگه‌یه بووه‌ته ده‌نگێكی داكۆكیكار له مافی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌جۆرێك كه ده‌یان ستونی بۆ ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان نووسیوه و به‌شداربووه له به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه كه تا ئێستا ئه‌و فیلمه له چه‌ندین وولاَت و بۆنه‌ی جیاوازدا نمایش كراوه و به‌هرۆزیش به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه بۆ چه‌ندین خه‌لاَت پاڵێوراوه و براوه‌ی چه‌ند خه‌لاَتێكیش بووه. هۆكاری به‌ندكردنی به‌هرۆز و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش له‌و دوورگه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵیانداوه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم به‌پێی یاسا تونده‌كانی كۆچی ئوسترالیا ، ئه‌و كه‌سانه براون بۆ كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكارییه‌كی مافی ئه‌وانی ده‌زانن.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ، به‌هرۆز به ئاشكرا ده‌ڵێت ئه‌وان دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی سیسته‌ماتیك بوونه‌ته‌وه له‌و دوورگه‌یه كه توانای نیه ئه‌وان بپارێزێت.
به‌روار: 21/02/2018
1065 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|